ناوگانی پێنجه‌می هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا ئاماده‌یی خۆی له‌مه‌ڕ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه هه‌وایی و ده‌ریاییه‌کانی رێژیمی ئێران ده‌ربـڕیوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا، فرمانده‌ی ناوگانی پێنجه‌می ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له به‌حره‌ین رایگه‌یاندووه، که هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئه‌مریکا ئاماده‌ی هه‌ر جۆره تێکهه‌ڵچوونێک له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێرانن.
ده‌ریاوان مارک فاکس، فرمانده‌ی ناوگانی پێنجه‌می ئه‌مریکا گوتوویه‌تی: هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئه‌مریکا خۆی بۆ هه‌لومه‌رجه جۆراوجۆره‌کان ته‌یار کردووه.
مارک فارس، وێـڕای ئاماژه به توانای هێزی نیزامیی ئێران، گوتوویه‌تی، که هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ ئاماده‌ی وڵام دانه‌وه به هه‌ر جۆره جووڵه‌یه‌کی رێژیمی ئێرانه.
ناوبراو رایگه‌یاندووه، ناوگانه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره جۆراوجۆره‌کانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران کاری کردووه.
مارک فاکس گوتوویه‌ی: "ئێمه ئامرازگه‌لێکی شه‌ڕکه‌ری زۆر ورد و مه‌رگ خولقێنمان دروست کردووه که زۆر به که‌ڵکن و ئاماده‌یی ته‌واومان له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌یه و خۆمان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک ته‌یار کردووه".
ده‌ریاوان فاکس په‌ڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش که هێزه‌کان رێژیمی ئێران ده‌توانن زه‌ربه به هێزه ئه‌مریکاییه‌کان له رێگای پاپۆڕ و مین‌دانان بگه‌یه‌نن.
ناوبراو رایگه‌یاندووه، که هێزه‌کانی خۆی دڵنیا کردۆته‌وه که ده‌توانن له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ریان له خۆیان به‌رگری و پارێزگاری بکه‌ن.


