رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی دووهه‌می یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به به‌شداریی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له رێکخراو و که‌سایه‌تیی سیاسی و چالاکی ژنان، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنیری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 23ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی دووهه‌می یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنگره‌ی "گه‌شه‌ی بیری ژنانه" له ژیر دروشمی "دابین بوونی مافی ژنان، گارانتیی ئازادی و دێموکراسییه"، به به‌شداریی "مسته‌فا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نوێنه‌ری رێکخراوه جۆراوجۆره‌کانی ژنانی کوردستانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبه‌وه و خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن بۆ گیانی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی دووهه‌می یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنگره‌ی "گه‌شه‌ی بیری ژنانه" له‌لایه‌ن "سه‌کینه جه‌وانمه‌ردی"یه‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکرات له‌لایه‌ن "حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی" جێگری سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشکه‌ش کرا.
له بـڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوره‌سمه‌که‌دا دیکۆمێنتارێک که له‌سه‌ر کار و چالاکیی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاماده کرابوو، پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا.
پاشان په‌یامی خوشکه "نه‌سرین قاسملوو" هاوسه‌ری شه‌هیدی نه‌مر دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، له‌لایه‌ن "گوڵباخ فه‌تاحی"یه‌وه پێشکه‌ش کرا.
دواتر په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن "زه‌ینی کوردستانی"، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و یه‌کیه‌تییه‌وه خوێندرایه‌وه.
په‌یامی "هێرۆ جه‌ڵدیانی" سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن "ئیلهام چایچی"یه‌وه پێشکه‌ش کرا.
له بـڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕسمه‌که‌دا په‌یامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، له‌لایه‌ن "جه‌میله حه‌سه‌ن‌خاڵی"یه‌وه خوێندرایه‌وه.
پاشان په‌یامی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن "سه‌ربه‌ست ئورمیه" جێگری سکرتیری گشتیی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانه‌وه پێشکه‌ش کرا.
له نێوئاخنی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ند سروود و گۆرانییه‌ک پێشکێش کران.
په‌یامی ژنانی ئێنتێرناسیۆناڵ سوسیالیستی له‌لایه‌ن "په‌روانه حه‌یده‌ری"، نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێشکه‌ش کرا.
په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن "کانی حوسێن" به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵاته‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر په‌یامی ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، له‌لایه‌ن "حه‌بیبه عه‌بدوڵڵاهی"یه‌وه خویندرایه‌وه.
له بـڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک په‌یام و برووسکه‌ی پیرۆزبایی رێکخراو و که‌سایه‌تییه‌کان به ده‌ستی رێوڕه‌سمه‌که گه‌یشتبوون که ئاماژه به ناوه‌کانیان کرا:
ــ حیزبی سوسیال دێموکراتی سوێد
ــ "شادیه حه‌یده‌ری" پارلمانتاری پارلمانی سوێد
ــ کۆمیته‌ی زاگرۆس، ته‌شکیلاتی ئاشکرا
ــ کۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی کوردستان
ــ یه‌کیه‌تیی ئافره‌تانی کوردستان
ــ یه‌کیه‌تیی گشتیی قوتابیانی کورستان، عێڕاق سه‌نته‌ری کۆیه
ــ رێکخراوی رۆشنبیریی کۆمه‌ڵه‌ی خانزاد
ــ فیدراسیۆنی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی کۆیه
ــ ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆی کوردستان
ــ ماڵپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان
ــ "چیمه‌ن ره‌فیق عه‌بدولکه‌ریم"، لێپرسراوای ژنانی کۆیه
ــ بوردی ژنانی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
ــ "محه‌مه‌دی مه‌لاکه‌ریم" نووسه‌ر و هاوسه‌ری شیرین فه‌ره‌ج سه‌عید
ک/مـــــــــیدیا


