بوردمانی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن فـڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیه‌وه به بیانووی هه‌بوونی چه‌کدارانی (PKK) له‌و ناوچانه به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی په‌یامنێر، رێکه‌وتی 22رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی فـڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیه هێڵه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیان به‌زاند و بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێر ناوچه‌کانی "گه‌لی ره‌ش" و "گه‌لی مه‌لایان"ی سه‌ربه شاره‌دێی سیده‌کانیان بوردمان کرد.
محه‌ممه‌د ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌کان به په‌یامنێری راگه‌یاندووه: "بوردمانه‌کانی سوپای تورکیه له کاتژمێر 10:15 هه‌تا 11:00 به‌رده‌وام بووه و ناوچه‌کانی چیای ره‌شی سه‌ربه شاره‌دێی سیده‌کانی گرتۆته‌وه و هۆکاری بوردمانه‌که‌ی تورکیه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که گومانی هه‌بوونی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له‌و ناوچانه‌دا ده‌کرێ".
ک/مــــــــیدیا


