به داخه‌وه ئاگاداركراین كه رۆژی هه‌ینی 21ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، ئه‌ندازیار "مه‌حموود وه‌لیزاده" وه‌زیری كشت و كاڵی كۆماری كوردستان، له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
مه‌حموود وه‌لیزاده له كه‌سایه‌تیه‌كانی سه‌رده‌می كۆماری كوردستان بوو كه پاش كۆماریش به ئامانجه پیرۆزه‌كانی كۆمار وه‌فادار
مایه‌وه و ژیانی ئاساییشی به خۆشناوی تێپه‌ڕ كرد.
ته‌رمی ئه‌ندازیار محمود ولیزاده له شاری ته‌ورێز به خاك سپێردرا و رێوڕه‌سمی پرسه‌كه‌ی له شاری مه‌هاباد به‌رێوه ده‌چێت.
به بۆنه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی سه‌رده‌می كۆمار "مه‌حموود وه‌لیزاده"، وێڕای ده‌ربڕینی په‌ژاره‌مان، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه، خزمان، دوستان و سه‌جه‌م خه‌ڵكی مه‌هاباد ده‌كه‌ین و خۆمان به به‌شداری خه‌می له‌ده‌ست چونیدا ده‌زانین.
سكرتاریای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
22ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی
11ی فه‌ورییه‌ی 2012ی زایینی


