سمیناری هاوبه‌شی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وارانی رۆژهه‌ڵات سه‌باره‌ت به ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنی خولی نۆیه‌می مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 21 ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی به به‌شداریی كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له ئه‌ندامانی هه‌ر دوو رێكخراو، له باره‌گای ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران سمینارێک له ژیر ناوی "ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌کان" به‌ڕێوه‌چوو.
سیمناره‌كه به خولێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كوردستان و شه‌هیدانی خوێندكار ده‌ستی پێكرد.
پاشان هه‌ژار ره‌حیمی، مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، باسێكی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵبژاردن له رێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا پێشكه‌ش كرد.
هه‌ژار ره‌حیمی، له باسه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "رێژیمی ئیسلامیی ئێران به پێشێلكردنی هه‌موو رێسا ئه‌خلاقییه‌كان، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا رێگه‌ی به هه‌ر جۆره ئاڵ‌وگۆڕێک گرتووه، بۆیه ماهییه‌تی ئه‌م رێژیمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن و ئاڵۆگۆڕدا ناته‌بایه و له سه‌ره‌تا هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌نی رێژیم، سیاسه‌تی ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن، سیاسه‌تێكی دروست و گونجاو بووه و ده‌بێت. هه‌ر بۆیه گه‌لی كورد چه‌ند جاریش سیاسه‌تی به‌شدارییان تاقی كردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌زموونه‌كان نیشانی داوه كه به‌شداری بێ‌سوود بووه و نابێ به دووپات كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه رێژیم له قه‌یرانی ره‌وایی ده‌رباز بكه‌ین."
دواتر "ئاسۆ ساڵح"، رۆژنامه‌وان له رێگه‌ی ئیسكایپه‌وه به‌شداری سمیناره‌كه‌ی كرد و باسی له قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كانی رێژیم، به تایبه‌تی قه‌یرانی ره‌وایی كرد كه به‌و هۆیه‌وه ته‌نانه‌ت به‌شێک له كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵاتیش سیاسه‌تی ته‌حریم، یان به‌شداری نه‌كردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان له پێش گرتووه.
ئاسۆ ساڵح، وێڕای ئاماژه كردن به به‌شێک له ئاكامه‌كانی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی رێژیم له ئێران و به تایبه‌تی له كوردستاندا، به‌شداری له هه‌ڵبژاردن به واتای ره‌وایی دان به درێژه‌ی ئه‌و ره‌وته زانی و ته‌حریمی ئاگاهانه‌ی به چالاكییه‌كی سیاسی پێویست له‌م پێوه‌ندییه‌دا له قه‌ڵه‌م دا.
پاش پشوویه‌كی كورت، به‌شی دووهه‌می سمیناره‌كه به قسه‌كانی "بێهزاد خۆشحاڵی"، نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و رێكاره‌كانی ته‌حریمی چالاک ده‌ستی پێكرد.
ناوبراو وێـڕای وه‌سف كردنی رێژیمی ئێران به رێژیمێكی ئیدئۆلۆژیک، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كارنامه‌ی رێژیم‌دا هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌بینین كه هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی ره‌وایی جێگای خۆی داوه به زاڵبوون و پاوانخوازیی ره‌ها، هه‌ر بۆیه به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسێكدا كه له ئێستاوه پێشبینی ده‌كرێت مه‌جلیسێكی جه‌نگی بێت، كارێكی هه‌ڵه و نابه‌جێیه. هه‌ر بۆیه ده‌بێت كار له‌سه‌ر تێگه‌یاندنی خه‌ڵک له ئاكامه نێگه‌تیڤه‌كانی به‌شداری بكرێت.
له دوایین بـڕگه‌دا، "كیاره‌ش شه‌هسواری"، به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وارانی رۆژهه‌ڵات، باسێكی له سه‌ر مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی رێژیم كرد و پێی له‌سه‌ر گرینگی رۆڵی خوێندكاران له وشیاركردنه‌وی خه‌ڵک و كۆمه‌ڵگا و شی كردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن بۆ خه‌ڵک داگرته‌وه.
ک/مـــــــــیدیا


