له ساڵی رابردوودا زۆربه‌ی لێپرسراوانی زانستی و بژارده، له‌مه‌ڕ درێژه‌دان به خوێندن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆچیان کردووه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "قانوون"، زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه که په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوون، خاوه‌ن به‌رپرسایه‌تی و له تاقی کردنه‌وه‌ی ئۆله‌مپیاده زانستییه‌کاندا له باشترین و سه‌رکه‌وتووترین که‌سان بوون.
له زانستگاکانی ئێران‌دا دیارده‌ی هه‌ڵاتنی مێشکه‌کان بۆته کارێکی ئاسایی.
کێشه‌ی ئابووری، بایخ نه‌دان به ئاستی زانستی زانستگاکان، نه‌بوونی ئیمکاناتی زانستگایی و پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسان به کێشه‌ی خوێندکاران، هۆکاره‌کانی زێده بوونی دیارده‌ی هه‌ڵاتنی مێشکه‌کان له نێوان خوێندکاران دایه.
ک/مــــــــیدیا


