رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران، نووسیویه‌تی: ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر "ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران نییه"، به‌ڵکوو
ئێستا "کات و چۆنیه‌تیی هێرش" بۆته رۆژه‌ڤی سه‌ره‌کیی رۆژنامه و راگه‌یه‌نه جیهانییه‌کان.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه و به پشت به‌ستن به رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست، له سه‌روتاری خۆیدا بڵاوی کردۆته‌وه، ناکۆییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری لێدانی رێژیمی ئێران نییه به‌ڵکوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و کاتی هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌یه. هه‌روه‌ها هاتووه، "به‌رده‌وامیی رووداوه‌کان، سه‌رکۆماری ئه‌مریکای ناچار کردووه وه‌ها بـڕیارێک بدات، بـڕیارێک که سه‌رکۆماری ئه‌مریکا سه‌ره‌مـڕه (همواره) هه‌وڵی داوه له دانی بـڕیاره ئه‌و خۆ ببویرێت".
ئه‌و سه‌روتاره که له ژێر ناوی "بژارده‌ی ئۆباما له‌مه‌ڕ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران"، بڵاو کراوه‌ته‌وه، هاتووه: له کۆتاییه‌کانی حه‌وتووی رابردوو، ئویگێدرۆ لیبرمه‌ن، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیسراییل پاش چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هیلاری کلینتۆن وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، رایگه‌یاندووه: "هیچ ناکۆکییه‌ک له‌مه‌ڕ پێشگیری له ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی رێژیمی ئێران به چه‌کی ناو‌کی نییه".
ئۆباما له دوایین ئاخاوتنه‌کانی خۆیدا له‌سه‌ر "سوور بوونی ئه‌مریکا له پێشگیریی رێژیمی ئێران به چه‌کی ناو‌کی" پێداگریی کردۆته‌وه و گه‌توویه‌تی: تێکـڕای رێگه چاره‌کان بۆ پێشگیری له رێژیم ئێران به گه‌یشتن چه‌کی ناو‌کی له‌به‌ر ده‌ست دان.
رێگا چاره‌کانی به‌رده‌می ئۆباما که‌متر بوونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سزا ئابوورییه‌کان کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌مه‌ڕ ناچار کردنی رێژیمی ئێران بۆ سه‌ر میزی وتووێژ و دانووسان و پاشه‌کشه‌ی ناوکیی ئه‌و رێژیمه نه‌بووه.


