له دوێنێوه هه‌تا سه‌رله به‌یانیی ئه‌مڕۆ، 148 که‌س له هاووڵاتییانی سووری بوونه‌ته قوربانیی گوللـه بارانه‌کانی هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمی سووریه و ئه‌ندامانی 3 بنه‌ماڵه له‌لایه‌ن هێزه
ئه‌منیه‌تییه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه به چاقۆ سه‌ر بـڕدراون.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه، سه‌رله به‌یانیی رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی 20ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، به هۆی گوللـه بارانی هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمی سووریه له شارۆچکه‌ی "بابا عه‌مرۆ"ی شاری حومس 31 هاووڵاتی بوون به قوربانی.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته ژماره‌یه‌ک له خانووی هاووڵاتییان به هۆی خومپاره بارانی هێزه‌کانی ئه‌رتش خاپوور کراون.
رێکخراوی مانگی سوور رایگه‌یاندووه، به هۆی توندوتۆڵ و به‌رده‌وام بوونی گوللـه بارانی شارۆچکه‌ی بابا عه‌مرۆ هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه یارمه‌تی به لێ‌قه‌ومان بگه‌یه‌نێت.
شایه‌تحاڵان و چالاکانی سووری وێـڕای پژڕاست کردنه‌وه‌ی قه‌یراناوی بوونی شارۆچکه‌ی بابا عه‌مرۆ رایگه‌یاندووه، به هۆی که‌میی ده‌وا و ده‌رمان، بریندارانی هێرشه‌کانی دوێنێ و ئه‌مـڕۆ مه‌ترسیی مه‌رگ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌کات.
سه‌رکوتی بابا عه‌مرۆ له باقی ناوچه‌کانی دیکه‌ی شاری حومس زێده‌تره و هه‌تا ئێستا 20 خانووی هاووڵاتییان به ته‌واوی تێکـڕووخاون.
ئه‌نجومه‌نی شۆڕشی سووریه سه‌رله به‌یانیی ئه‌مـڕۆ رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی کوژراوانی هێرشه‌کانی دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمی سووریه‌وه گه‌یشتۆته‌وه 117 که‌س، که 93 که‌س له‌و کوژراوانه له شاری حومس بوون.
به‌پێ راپۆرتی چالاکانی سووریه، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د هێرشیان کردۆته سه‌ر سێ بنه‌ماڵه و به چاقۆ سه‌ری ژنی و منداڵی تێکـڕای ئه‌و سێ بنه‌ماڵه‌یان بـڕیوه.
ک/مـــــــــــیدیا


