خه‌ڵکی گوندی "مه‌حمه‌شه"ی نه‌غه‌ده ئاڵای رێژیمی ئێرانیان سووتاند و ئاڵای کوردستانیان له جێگای هه‌ڵکرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 19ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، هێزه نیزامییه‌کانی رێژیم به بیانووی
هاتنه‌وه‌ی ساڵـڕۆژی شۆڕشی 57، ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ڵکردنی ئاڵای رێژیم له دووکان و ماڵه‌کان، به‌ڵام خه‌ڵکی گوندی "مه‌حمه‌شه"ی سه‌ربه ناوچه‌ی نه‌غه‌ده له کرده‌وه‌یه‌کدا ئاڵای رێژیمیان هێناوه‌ته خواره‌وه و پاش ئاگردان، ئاڵای کوردستانیان هه‌ڵکردووه.
پاش ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه‌یه‌ی خه‌ڵکی گوندی مه‌حمه‌شه، هێزه‌کانی رێژیم هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و گونده و بێ‌حورمه‌تییان پێ ده‌که‌ن.
ک/مـــــــــیدیا


