رێژیمی ئێران رێکاری نوێی بۆ کافینێتهکانی ئێران داناوه و له هه‌وڵی ئه‌وه دایه چاودێری به‌کارهێنه‌رانی ئینتێرنێت له کافینێتهکاندا بکات.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئیداره‌ی ئه‌ماکنی گشتیی رێژیمی ئێران له رێکارێکی نوێ‌دا که بۆ کافینێتهکانی ئێران نێردراوه، هوشدارییان داوه که ده‌بێ زانیاری تاکه‌که‌سیی به‌کارهێنه‌ران به‌پێی کارتی میللی و کاتی هاتن و چوونیان بۆ کافینێت تۆمار بکرێت و به دووربینی دابه‌ستراو (مدار بسته) چاودێری ته‌واوی به‌کار هێنه‌ران بکرێت.
له‌و رێکاره نوێیه‌ی ئیداره‌ی ئهماکیندا هاتوو، که نابێ کافینیتهکان له شووشه‌ی لێڵ و تاریک بۆ دووکانه‌کان که‌ڵک وه‌ربگرن.
ئه‌و رێکاره کافینێتهکان ناچار به هاوکاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی ــ نیزامییه‌کان، ده‌کات.
ک/مـــــــیدیا


