Home هه‌واڵه‌کان پەیامی سەرەخۆشیی حدک ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور ئیبراهیم یوونسی، نووسەر و وەرگێڕی کورد

پەیامی سەرەخۆشیی حدک ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور ئیبراهیم یوونسی، نووسەر و وەرگێڕی کورد

ibrahim.yunesiدوکتور ئیبراهیم یوونسی، نووسەر و وەرگێڕی بەناوبانگی کورد، دوای بەربەرەکانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە رێکەوتی 19ی رێبەندان، لە تاران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دوکتور "ئیبراهیم یوونسی" کوڕی "سلێمان بەگ خان" و نەوەی یوونس خان، ساڵی 1305 لە شاری بانە لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە بانە تەواو کردووە و پاشان لە قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندیی نیزامیی تاران درێژەی بە خوێندن داوە و بە هۆی چالاکی سیاسی پاش کووده‌تای 28ی گەڵاوێژی 1332ی هەتاوی، لەلایەن رێژیمی پاشایەتیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، کە سەرەتا حوکمی ئیعدامی بۆ دەرچووە و دواتر کراوەتە زیندانی هەتاهەتایی و دوای ساڵێک لە ژووری تاکەکەسی لە زیندانی "قەسر قەجەر" و 7 ساڵ لە بەندی گشتی لە زیندان ئازاد کراوە و پاش چوار ساڵ بێکاری، ساڵی 1344 لە ناوەندی ئاماری ئێران دامەزرا و درێژەی بە خوێندن داوە.

لە قوتابخانەی بەرزی ئابووری لە فەڕانسە ناونووسی کردووە و ساڵی 1356 لە زانستگای سووربۆنی پاریس دوکتورای لە سیکلی سێهەمی رامیاریی پەرەپێدان وەرگرتووە.

ساڵی 1356 کۆمەڵەی پارێزگاری لە مافی مرۆڤی دامەزراندووە و پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لە کاتی سەرۆک وەزیریی مەهدی بازرگاندا وەک یەکەم پارێزگاری پارێزگای کوردستان دیاری کرا کە پاش دوو مانگ دەستی لەکار کێشایەوە.

دوکتور یوونسی بەسەر زمانەکانی کوردی، فارسی، ئینگلیزیدا بە باشی زاڵ بووە و کاری نووسین و وەرگێڕانی به‌و زمانانه‌ کردووە.

ناوبراو زیاتر لە 10 نووسراوەی رۆمان و لێکۆڵینەوە لەسەر هونەری چیرۆک و رۆمان و هونەر و هەروەها زیاتر لە 60 وەرگێڕان لە کارنامەی ئەدەبیی خۆیدا تۆمار کردووه.

دوکتور یوونسی زۆربەی هەرە زۆری کارەکانی وەرگێڕانن لە زمانی بیانییەوە کە 10 بەرهەمی لە زمانی فەرانسەیی و زیاتر لە 50 بەرهەمیشی لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە و 10 کتێبیشی بۆ خۆی نووسیوە کە دەکرێ ئاژماژە بە "هونەری چیرۆک نووسی"، و رۆمانەکانی: "دایکم دوو جار گریا، گۆڕستانی غەریبان، دادە شیرین، چرۆ کردنی باخ، خەمی شەوی بێ کۆتایی" و لە بەرهەمە وەرگێڕانەکانیشی وەک نموونە بەرهەمەکانی"ئارەزووی مەزن، ئێسپارتاکووس، مێژووی ئەدەبیاتی رووسیە، لایەنەکانی رۆمان، چیرۆکی دوو شار، دەفتەری یاداشتی رۆژانەی نووسەرێک، سێ هاوڕی و مێژووی کۆمەڵایەتیی هونەر" و.... بهێنینەوە.

یوونسی لەبارەی مێژووی ئەدەبیاتی ئێران و جیهان و بەتایبەت چیرۆک و رۆمان و هونەر، هەم لە بیاڤی سیاسی، مێژووی ئێران و لێکۆڵینەوە لەبارەی کوردستان و هەم مێژووی شەڕ بەرهەمی نووسین و وەرگێڕانی هەیە.

خەڵکی فەرهەنگ و ئەدەب دۆستی بانە بە بۆنەی ناشتن و ئەسپەردە کردنی ئەو کەسایەتییە بەرزە فەرهەنگییەی کورد ستادێکی خەڵکییان پێکهێناوە و بـڕیار وایە رۆژی هەینی 21ی رێبەندان لە رێوڕسمێکی بەشکۆدا بە بەشداریی جەماورەی خەڵک و بەتایبەت چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران لە گۆڕستانی سلێمان بەگی بانە بنێژرێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور ئیبراهیم یوونسی نووسەر و وەرگێڕی بە توانای کورد، سەرەخۆشیی خۆی بەتایبەتی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری و بەگشتی خەڵکی فەرهەنگ دۆستی شاری بانە و توێژی چالاکانی فەرهەنگی و نووسەرانی کورد دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت، بەو هیوایەی رێبوارانی نووسین و داهێنان و چالاکانی فەرهەنگی درێژەپێدەری رێگاکەی بن.

رۆحی شاد

 

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی "موتەلیب ئەحمەدیان" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بەرپرسانی رێژیم بێ‌هیوایی و بێ متمانەیی خۆیان لەهەمبەر دانووستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا دەربڕیوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ