لوقمان ئه‌حمه‌دی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و "رزگار ئالانی" به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌و حیزبه له
وڵاتی بریتانیا سه‌ردانی پارلمانی بریتانیایان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 18ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستی "لوقمان ئه‌حمه‌دی"، سه‌ردانی پارلمانی بریتانیایان کرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕیز "هیول ویلیامز" پارلمانتاری پارلمانی بریتانیا دیدار و چاوپێکه‌وتنیان پێكهێنا.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا چه‌ندین باس و بابه‌تی پێوه‌ندیدار به کوردستان، ئێران و هه‌رێمی وه‌یلس له وڵاتی بریتانیا هاته ئاواره که ئه‌م خاڵانه ده‌گرێته‌وه:
ــ هەلومەرجی ئێستای ئێران بەگشتی و کوردستانی ئێران بەتایبەتی لە بوارەی مافی مرۆڤ، سیاسی، هەلومەرجی زمانی کوردی و سیستیمی دەسەڵاتداری رێژیمی ئیسلامیی ئێران.
ــ هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی رێژیمی ئیسلامی و هەڵوێستی حیزبی دێموکرات و حیزبە کوردییەکانی دیکەی کوردستانی ئێران
ــ بەرنامەی ناوەکیی رێژیمی ئێران
ــ سیاسەت و به‌رنامه‌ی حیزبی دێموکرات لە پێوەندی لەگەڵ سیستمی ئیدارەکردنی ئێرانی دوای رێژیمی ئێران.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پته‌و کردنی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی نه‌ته‌وه‌ی وه‌یلس ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرد.
ک/مــــــــیدیا


