نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئینترناسیۆناڵ سوسیالیست، "لوقمان ئەحمەدی"، بەشداریی لە ٣٨مین کۆنگرەی فیدراڵی حیزبی سوسیالیستی ئیسپانیای کرد. ئەم کۆنگرەیە لە رۆژانی 14، 15 و 16ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی لە شاری سیڤیل بەڕێوەچوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، پێش کردنەوەی کۆنگره، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ میوانەکانی کۆنگرە له‌لایه‌ن حیزبی سوسیالیستی ئیسپانیا که له چه‌ندین که‌س له نوێنه‌رانی حیزب و باڵوێز و دیپلۆماتکارانی چه‌ندین وڵات و به‌رپرسی حیزبی سوسیالیست له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێکهاتبوو، به‌ڕێوه‌چوو و له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی زێده‌تر له نێوان حیزب و لایه‌نه‌کان و رۆڵ کاریگه‌ریی حیزبی سوسیالیستی ئیسپانیا باس کرا.
پاشان کۆنگره به فه‌رمی له‌لایه‌ن دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه ده‌ستی به کاره‌کانی کرد. له‌م کۆنگره‌یه‌دا سێ حیزبی کوردستانی به ناوه‌کانی "حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، "پارتی دێموکراتی کوردستان" و "یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان" به‌شدار بوون.
له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کانی کۆنگره‌ی ئێنتێرناسۆناڵ سوسیالیست‌دا، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان ها‌وڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند میوانی دیکه، له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشووی حیزبی سوسیالیستی ئیسپانیاوه بانگهێشت کران و له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی حیزبی سوسیالیستی ئیسپانیا له‌گه‌ڵ ئه‌ندمانی دیکه‌ی ئێنتێرناسیۆنال سوسیالیست، کۆمه‌ڵه باسێک هاتنه ئاراوه.
نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له نێوئاخنی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆنگره‌ی حیزبی سوسیالیستی ئیسپانیادا، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ندام پارلمان، دیپلۆماتکار و لێپرسراوی حیزبی، دیدار و چاوپێکه‌وتنی پێکهێنا.
پاشان نوێنه‌ری حیزب به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به چه‌ند ئه‌ندامیکی سه‌رکردایه‌تیی فیدراڵی حیزبی سوسیالیستی کرد که تایبه‌ت بوو به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی رێژیمی ئێران، رۆڵی ئێران له ناوچه و کار و تێکۆشانی ئوپۆزسیۆنی رێژیمی ئێران و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێوه‌ندی و هاوئاهه‌نگیی حیزبی سوسیالیستی ئیسپانیا و حدک ئێران باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
هەروەها نوێنەری حیزبی دێموکرات لەگەڵ نوێنەری "حیزبی کاری بریتانیا"، "حیزبی سوسیال دێموکراتی سوێد"، "حیزبی دێموکراتی ئیتالیا"، "حیزبی سوسیالیستی هێندووراس"، "حیزبی کومونیستی چین"، "یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان"، "پارتی دێموکراتی کوردستان"، "حیزبی سوسیالیستی لەهستان" و "دیپلۆماتکارانی وڵاتانی هیند، مەراکش و توونیس" دیدار و چاوپێکەوتنی پێکهێنا و سه‌باره‌ت به چه‌ندین پرس، وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی رێژیمی ئێران، سیاسه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئه‌مـڕۆی ئێران، دانووسانیان کرد.
ک/مـــــــــیدیا







