Home هه‌واڵه‌کان تەیموور مستەفایی: سیاسەتەكانی حیزبی دێموكرات لە پێوەندی لەگەڵ خولەكانی پێشووی هەڵبژاردندا دروست دەرچوون، بۆیە خەڵک متمانەی بە سیاسەتەكانی هەیە.

تەیموور مستەفایی: سیاسەتەكانی حیزبی دێموكرات لە پێوەندی لەگەڵ خولەكانی پێشووی هەڵبژاردندا دروست دەرچوون، بۆیە خەڵک متمانەی بە سیاسەتەكانی هەیە.

teymur-mostefaiiبابەتی وتووێژ: تەحریمی هەڵبژاردن

چوارچێوەی بابەت: تەحریمی چالاک

وتووێژی ماڵپەڕی كوردستان میدیا لەگەڵ "تەیموور مستەفایی"،

ئه‌ندامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ و بەرپرسی كومسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.

هاوكات لەگەڵ حیزب ‌و لایەنەكانی دیكەی ئێرانی ‌و كوردستانی، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش خولی نۆیەمی هەڵبژاردنەكانی مجلیسی ئێرانی تەحریم كردووە.

بەڵام لەم دەورە لە هەڵبژاردنەكان‌ و تەحریم، هەندێ‌ لایەن ‌و هەروەها حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، باس لە تەحریمی چالاک دەكەن.

ک/میدیا: مەبەست لە تەحریمی چالاک چییە؟

ت. مستەفایی: مەبەست لە تەحریمی چالاک تەنیا نەچوون بۆ سەر سەندووقەكانی دەنگدان نییە، بەڵكوو هاوكات لەگەڵ نەچوون بۆ سەر سەندووقەكانی دەنگدان گرتنەبەری كۆمەڵە رێكارێكە بە مەبەستی كەمترین بەشداری خەڵک لە خولی نۆیەمی شانۆسازیی بەناو هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لەلایەک ‌و لەلایەكی دیكەوە خستنەبەر چاوی ئەو راستییە كە ئەو رێژیمە هیچ چەشنە رەواییەکی لەنێو كۆمەڵانی خەڵكدا نەماوە، كە بەخۆشییەوە ئێستا كەم كەس هەیە بەم واقعیەتە نەزانێ ‌و ئەو ژمارە كەمە لە خەڵكیش ئەگەر رۆژگارێک جا بەهۆی لەبەرچاو گرتنی قازانجی شەخسی بێت،‌ یان هەر هۆیەكی دیكە، ژمارەیان رۆژبە رۆژ روو لە كەمی دەدات.

ژمارەیەک لەو رێكارانە كەلە پێوەندی لەگەڵ تەحریمی چالاکدا دەكرێ‌ كاریان لەسەر بكرێت‌، بریتین لە:

ــ دروشم نووسین، دیوار نووسی، بڵاو كردنەوەی پووستێر، ناردنی "SMS" بۆ خەڵک ‌و بەگشتی رەوشەنگەری لە پێوەندی لەگەڵ شانۆی هەڵبژاردندا‌ و روونكردنەوەی ئەو راستییانە كە ئەو هەڵبژاردنە لە بەرژەوەندیی خەڵكی ئێران بەگشتی ‌و بەتایبەتی خەڵكی كوردستاندا نییە.

ــ ئەو كەسانە كە هه‌تا ئێستا پەیوەست بە سەفی تەحریم نەبوون داوایان لێ‌ بكرێ‌ ئەوانیش بە تەحریمی هەڵبژاردن پەیوەست بن.

ــ داوای كشانەوە لە كاندیداتۆرەكان بكرێ‌، باس لە كار لێ‌‌نەهاتوویی ئەو كەسانە كەلە خوله‌كانی پێشوودا بەناو نوێنەر بوون ‌و باس لە كار لێ‌‌نەهاتوویی هەر تاكێك كە لەم جۆرە سیستمانەدا هەڵدەبژێردرێت.

ــ باس كردن لە زیندانیانی سیاسی ‌و پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ

ــ باس لەسەر فه‌سادی بەرپرسانی رێژیم ‌و ...هتد بەگشتی بۆ خەڵک روون بكرێتەوە.

ک/میدیا: بێگومان یەکێک لە ئامرازەكانی گرینگیی حیزبی دێموكرات لە ئاراستەی عەمەڵی كردنی "تەحریمی چالاک" كەڵک وەرگرتنە لە ئەندامان ‌و لایەنگرانی حیزبە لە كوردستان ‌و ئێران. ئاخۆ كۆمسیۆنی تەشكیلات لە رەوتی عەمەڵی كردنی گەڵاڵەی "تەحریمی چالاک" لەم رێكارە كەڵک وەردەگرێت ‌و لە چوارچێوەی كەڵک وەرگرتن لەو رێكارەدا، هه‌تا ئێستا چ هەنگاوێكتان لەو پێوەندییەدا هەڵهێناوە؟

ت. مستەفایی: لە پێوەندی لەگەڵ كردەیی كردنی تەحریمی چالاکدا كومسیۆنی تەشكیلات بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر هەڵبژاردن ‌و كەسانی كاندیداتۆر، بڵاوكردنەوەی راگەیاندراوی هاوبەشی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌ و كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، لە پێوەندی لەگەڵ تەحریمی هەڵبژاردندا ‌و ئامادەكردنی تراكت، پووستێر ‌و رێنوێنی دان بە ئەندامانی تەشكیلاتی له‌مه‌ڕ چۆنیەتیی كاركردنیان لەو پێوەندییەدا تێكۆشاوین ‌و بێگومان لە ماوەی داهاتووشدا رێنوێنی كردنی ئەندامانی حیزبی ‌و لە رێگای ئەوانەوە زانیاری دانی تایبەت بەو هەڵبژاردنە ‌و پووچەڵ كردنەوەی پیلانەكانی رێژیم لەلایەن خەڵكەوە، بەشێک لە كاری ئەم كۆمسیۆنە دەبێت‌.

ک/میدیا: بێجگه‌له‌ کوردستان، چالاكیی لایەنە كوردییەكانی ئوپۆزیسیۆنی رێژیمی ئێران بەتایبەتی حێزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هەتا چ رادەیەک دەتوانێ‌ كاریگەریی لەسەر گەڵاڵەی "تەحریمی چالاک" لە ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێراندا هەبێت؟

ت. مستەفایی: لایەنە كوردییەكان هەركام لایەنگر ‌و دۆستی تایبەت بە خۆیان لە كوردستانی ئێراندا هەیە جا كەم بێ‌، یان زۆر، بێگومان چالاك بوونیان‌ و بەتایبەتی ئەگەر بەشێوەی هەماهەنگ بێ‌، دەتوانێ‌ كاریگەریەكی زۆرتری لەسەر كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەتایبەت ‌و كۆمەڵگای ئێرانیشدا هەبێ‌، گرینگ ئەوەیە ئەم تێكۆشانە تەنیا بواری راگەیاندنی نەبێ،‌ بەڵكوو بواری پراكتیكی بەخۆیەوە بگرێ‌. بەشداریی حیزبی دێموكرات لەو گۆڕەپانەدا بێگومان شوێندانەریی زۆری دەبێ‌ لەبەر ئەوەی ئەم حیزبە خاوەن ژمارەیەكی زۆر ئەندام ‌و لایەنگرە ‌و بەتایبەتیش سیاسەتەكانی لە پێوەندی لەگەڵ خولەكانی پێشووی هەڵبژاردندا دروست دەرچوون هەر بۆیە خەڵک متمانەیەكی زیاتری بە سیاسەت‌ و بۆچوونەكانی هەیە.

ک/میدیا: بە رای شەخسی جەنابتان هەنگاو نان لەو رێگایە وەک عەمەڵی كردنی "تەحریمی چالاک"ی هەڵبژاردن، هەتا چ رادەیەک لە نزیک بوونەوە لە ئامانجی كۆتایی ‌و بەدەستهێنانی مافی ستەم لێكراوی گەلانی ئێران ‌و بەتایبەتی نەتەوەی كورد كاریگەریی دەبێت؟

ت. مستەفایی: دیارە سەركەوتن لە تەحریمی شانۆی هەڵبژاردن ئەگەر بە شێوەی چالاک بێ‌، دەتوانێ‌ زەمینە خۆشكەر بێ‌ بۆ زۆر كردەوەی دیكە كە دەتوانێ كاریگەریی تایبەتی هەبێت، چون لەسەر ئەو بـڕوایەم ئەم رێژیمە لەماوەی 33ساڵی رابردوودا بە رادەی ئەم یەک ساڵەی رابردوو لەرزۆک نەبووە. ئێستا رێژیم تووشی كۆمەڵێک قەیران هاتووە كە تێپەڕینی لەم قەیرانانە ئەگەر نەڵێم كارێكی مەحاڵە، بە هاسانی دەتوانم بڵێم كارێكی زۆر دژوارە ‌و هەر حەرەكەتێكی جەماوەری دەتوانێ‌ لەو پەیوەندییەدا شوێندانەر بێ‌ ‌و چالاک عەمەڵ كردن لەم ماوەیەدا دەتوانێ‌ كاریگەرییەكی تایبەتی هەبێ‌، بۆیە نزیک بوونەوەمان بە ئامانج ‌و كۆتایی هێنان بە ستەم‌ و سەرەڕۆیی رێژیمی ئیسلامی بەستراوەتەوە بە چالاک بوونی گەلانی ئێران لە هەموو بوارەكاندا‌ و بێگومان فاكتۆری نێونەتەوەییش دەوری خۆی لەم پێوەندییەدا دەگێڕێ‌.

 

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی "موتەلیب ئەحمەدیان" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بەرپرسانی رێژیم بێ‌هیوایی و بێ متمانەیی خۆیان لەهەمبەر دانووستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا دەربڕیوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ