رێکخراوی چاردێری مافی مرۆڤ، له ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی ده‌سبه‌سه‌ر کراوانی ئه‌م دواییانه‌ی خووزستان، که به تۆمه‌تی
"ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی" وه‌ک "تیرۆریزم و سیخوڕی"یان لهپاڵدراوه، نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربـڕی.
چاودێری مافی مرۆڤی، ژماره‌ی ده‌سبه‌سه‌ر کراوانی خووزستان 65 که‌س راگه‌یاندووه و تێكڕای ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کان هاووڵاتییانی شاره‌کانی ئه‌هواز، شووش و حه‌میدییه له پارێزگای خووزستانن.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و رێکخراوه‌دا هاتووه که لانیکه‌م ژماره‌یه‌ک له‌و ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه به هۆی "دانی دروشمی دژه رێژیم"، "نووسینی دیوار"، "پاڵپشتی له به‌هاری عه‌ره‌بی" و "ته‌حریم هه‌ڵبژاردنه‌کان داهاتووی مه‌جلیس" ئه‌نجام دراوه.
به پشت به‌ستن به راپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ، له درێژه‌ی ئه‌م ده‌سبه‌سه‌ر کردنانه‌دا لانیکه‌م سێ که‌س به ناوه‌کانی "ناسر بووشووکه"، "ره‌زا موغامێسی" و "محه‌ممه‌د که‌عبی" له زیندانه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوژراون.
ک/مــــــــیدیا


