ئیبراهیم یوونسی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی به‌ناوبانگی کورد، دوای به‌ربه‌ره‌کانێیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، له رێکه‌وتی 19ی رێبه‌ندان، له تاران ماڵئاوایی له ژیان کرد.
سیروان یوونسی، کچی ئیبراهیم یوونسی به هه‌واڵده‌ریی "مێهر"ی گوتووه، ته‌رمی ئیبراهیم یوونسی به‌یانی پێنچ‌شه‌ممه له‌مه‌ڕ ئه‌سپه‌رده کردن به‌ره‌و شاری بانه، زێدی باب و باپیری، به‌ڕی ده‌کرێت.
ئیبراهیم یوونسی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی کورد له ساڵی 1305ی هه‌تاوی له شاری بانه چاو به ژیان هه‌ڵێنا.
ناوبراو زیاتر له 10 نووسراوه و 60 وه‌رگێڕان له کارنامه‌ی ئه‌ده‌بیی خۆیدا تۆمار کردووه.
ئیبراهیم یوونسی به هۆی چالاکی سیاسیی پاش کووده‌تای 28ی گه‌ڵاوێژی 1332ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن رێژیمی پاشایه‌تیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و به سێداره مه‌حکووم کرا.
له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره کورده ده‌توانین ئاماژه به "هنر داستان‌نویسی"، رۆمانی "مادرم دوباره گریست"، "گورستان غریبان"، "شکفتن باغ" و "اندوه شب بی‌پایان" و له وه‌رگێڕانه‌کانیدا "ێ‌رزو‌های بزرگ"، "اسپارتاکوس"، "تاریخ ادبیات روسیه"، "جنبه‌های رمان"، "داستان دو شهر"، "دفتر یادداشت روزانه یک نویسنده"، "سه رفیق" و "تاریخ اجتماعی هنر"، بکه‌ین.
ک/مـــــــیدیا


