Home هه‌واڵه‌کان ده‌رکرانی باڵوێزه‌کانی رێژیمی سووریه‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیی که‌نداوی فارس

ده‌رکرانی باڵوێزه‌کانی رێژیمی سووریه‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیی که‌نداوی فارس

surye.balyozxaneله‌ دوێنێوه‌ هه‌تا ئێستا 13 وڵات باڵوێزه‌کانیان له‌ خاکی سوریه‌ بانگهێشت کردۆته‌وه‌ و وڵاتانی عه‌ره‌بیی که‌نداوی فارس، باڵوێزی رێژیمی سووریه‌یان له‌ وڵاته‌که‌یان ده‌ر کردووه‌.

به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه‌، وڵاتانی عه‌ره‌بیی که‌نداوی فارس ئه‌مـڕۆ به‌ تۆمه‌تبار کردنی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌مه‌ڕ کۆمکوژیی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و بێ‌دیفاعی ئه‌و وڵاته‌، باڵوێزه‌کانی رێژیمی دیمه‌شقیان له‌و وڵاته‌ ده‌ر کرد.

به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌، شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی که‌نداوی فارس له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا داوایان له‌ باڵوێزه‌کانی رێژیمی سووریه‌ کردووه‌، خێرا خاکی وڵاته‌که‌یان به‌جێ بێڵن.

هه‌روه‌ها وڵاتانی عه‌ره‌بیی که‌نداوی فارس به‌ هۆی کۆمکوژیی خه‌ڵکی سووریه‌ له‌لایه‌ن رێژیمی به‌عسی سووریه‌وه‌، ئه‌و کرده‌وانه‌یان به‌ پاکتاو کردنی ره‌گه‌زی (ژینۆساید) وه‌سف کردووه‌ و باڵوێزه‌کانیان له‌ دیمه‌شق بۆ راوڕاوێژ بانگهێشت کردۆته‌وه‌.

پێشتریش وڵاتانی بلژیک، ئیسپانیا، ئیتالیا، فه‌ڕانسه‌ و بریتانیا، باڵوێزه‌کانیان له‌ سووریه‌وه‌ بانگهێشت کردۆته‌وه‌ و هه‌روه‌ها باڵوێزی وڵاتانی ئه‌مریکا و ئاڵمان خاکی سووریه‌یان به‌جێ هێشتووه‌.

ک/مـــــــــیدیا

 

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی "موتەلیب ئەحمەدیان" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بەرپرسانی رێژیم بێ‌هیوایی و بێ متمانەیی خۆیان لەهەمبەر دانووستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا دەربڕیوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ