سه‌رکۆماری کوره‌ی باشوور له‌مه‌ڕ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی نه‌وتی گه‌مارۆ لێدراوی رێژیمی ئێران سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی کردووه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه فه‌رمییه‌کانی عه‌ره‌بستان، رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی 18ی رێبه‌ندان، سه‌رکۆماری کوره‌ی باشوور به سه‌ردانێکی دوو رۆژه گه‌یشته شاری "ریاز" پێته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعوودی.
لی میوونگ باک، سه‌رکۆماری کوره‌ی باشوور بـڕیاره له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا بن عهدولعهزیز پاشای عه‌ره‌بستان چاوپێکه‌وتن پێک بهێنێت و سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی هاوکارییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وزه (انرژی) و بیناسازی، ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکه‌ن.
نووسینگه‌ی سه‌رکۆماریی کوره‌ی باشوور رایگه‌یاندووه، که سه‌ردانی سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته بۆ عه‌ره‌بستان له‌مه‌ڕ دابین کردنی وزه و سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی کوره‌ی باشوور بووه.
له کاتێکدا سه‌ردانی سه‌رکۆماری کوره‌ی باشوور بۆ عه‌ره‌بستان ئه‌نجام ده‌درێت، که وڵاتانی رۆژئاوا خوازیاری ته‌حریمی کـڕینی نه‌وتی رێژیمی ئێرانن.
کوره‌ی باشوور له‌سه‌دا 10ی نه‌وتی خۆی له ئێرانه‌وه دابین ده‌کات.
ته‌ناهیی وزه بۆ وڵاتانی به‌کارهێنه‌ری ئاسیایی گرینگییه‌کی تایبه‌تیی هه‌یه.
عه‌ره‌بستان به‌ڵینیی داوه ئه‌و وڵاتانه‌ی که نه‌وتی رێژیمی ئێرانیان ته‌حریم کردووه، که‌موکۆڕییه نه‌وتییه‌کانیان قه‌ره‌بوو بکاته‌وه.
ک/مــــــــیدیا


