به بـڕیاری ئۆباما تێکـڕای داراییه‌کانی رێژیمی ئێران له ئه‌مریکا بلۆکه کران و خولێکی دیکه‌ی ته‌حریمه‌کان له دژی بانک، وه‌زاره‌تخانه‌کان و رێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌و رێژیمه سه‌پێنرا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه، رێکه‌وتی 17ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، باراک ئۆباما سه‌رکۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له بـڕیارێکدا گه‌مارۆی نوێی له‌دژی رێژیمی ئێران و بانکی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته واژۆ کرد.
به‌پێی بـڕیاری سه‌رکۆماری ئه‌مریکا، تێكـڕای داراییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و بانکی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته بلۆکه ده‌کرێن.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه و به پشت به‌ستن به هه‌واڵده‌ریی "رۆیتێرز"، ئۆباما له نامه‌یه‌کدا بۆ کۆنگره‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاندووه، گوشاری زێده‌تر بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران پێویسته، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بانکی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته که له هه‌وڵی ئه‌وه دایه به به‌کارهێنانی ته‌رفه‌ندگه‌لێک پاساو بۆ کاریگه‌ر نه‌بوونی ته‌حریمه‌کان بێنێته‌وه.
پێشتر بانکه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌رکی ره‌ت کردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی بانکه‌کانی ئێرانیان وه ئه‌ستۆ بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و هه‌له‌شیان بۆ ره‌خساوه داراییه‌کانی پێوه‌ندیداری به رێژیمی ئێرانه‌وه‌ش بلۆکه بکه‌ن.
وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاندووه، که ته‌حریمه‌کان، دارایی تێکـڕای وه‌زاره‌تخانه‌کانی و رێکخـڕاوه ده‌وڵه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێرانی له خۆ گرتووه. بانکی ناوه‌ندیش که وه‌رگرتنی داراییه‌کانی به‌رهه‌می نه‌وتی وه‌ئه‌ستۆیه، له نێو ته‌حریمه‌کاندا ده‌بینرێت.
له به‌یاننامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به گه‌مارۆ و بلۆکه کردنی داراییه‌کان و بانکه‌کانی رێژیمی ئێران‌دا هاتووه، ئه‌مه نیشانه‌ی سوور بوونی ئه‌مریکایه له ته‌مێ کردنی رێژیمی ئێران به هۆی ده‌روه‌ست نه‌بوونی ئه‌و رێژیمه به به‌ڵێنییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.


