به‌پێی راپۆرته‌کان، شیرکه‌ته چینییه‌کان هاورده‌کردنی نه‌وتی خۆیان له مانگی مارسی ئه‌مساڵ له ئێران هه‌تا نیوه که‌م ده‌کاته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی بی‌بی‌سی و به پشت به‌ستن به هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، پاش ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی سێ مانگه‌ی وڵاتی چین و رێژیمی ئێران له‌سه‌ر هاورده کردنی نه‌وتی ئێران، شیرکه‌ته چینییه‌کان بـڕیاریان داوه هاورده کردنی نه‌وتی ئێران هه‌تا نیوه که‌م بکاته‌وه.
چین یه‌کێک له سه‌رکی‌ترین هاورده‌که‌رانی نه‌وتی خاوی ئێرانه و دوو حه‌وتووی پێش ئێستاش هه‌واڵده‌رییه‌کان بڵاویان کرده‌وه، شیرکه‌ته چینییه‌کان به مه‌به‌ستی کڕینی نه‌وتی ئێران به نرخێکی هه‌رزان‌تر و هه‌لومه‌رجێکی له‌بارتر، نه‌وتێکی که‌متر له ئێران ده‌کڕێت.
حه‌وتووی رابردوو، ئانگێلا مێرکێل، سه‌ردی ئه‌عزه‌می ئاڵمان سه‌ردانی چینی که‌ردووه و ناوبراو دوای له لێپرسروانی چینی کردووه و داوایان لێکردوون که هاورده کردنی نه‌وتی ئێران داده‌به‌زێنن و نه‌وتی وڵاتانی دیکه هاورده بکه‌ن.
ک/مــــــــیدیا


