"اخوان‌المسلمین"ی سووریه له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندووه، چین، رووسیه و رێژیمی ئێران له کۆمکوژیی خه‌ڵکی سووریه‌دا به‌شدارن و پاڵپشتی له رێژیمی
به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، "اخوان‌المسلمین"ی سووریه، ئه‌مـڕۆ رێژیمی تارانی به هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و کۆمکوژیی خه‌ڵکی سووریه تۆمه‌تبار کرد و رایگه‌یاندووه، رووسیه و چین له کۆمکوژییه‌کانی سووریه‌دا به‌شدارن.
ئه‌رتشی رێژیمی سووریه سه‌رله به‌یانیی ئه‌مـڕۆ هه‌تا ئێستا هێرشه تۆپخانه‌ییه‌کانی خۆی بۆ ناوچه‌کانی شاری حومس ده‌ست پێکردۆته‌وه و هه‌تا ئێستا زێده‌تر له 50 که‌س له‌و هێرشانه‌دا کوژراون.
به‌پێی راپۆرتی چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه، هێرشه‌کانی ئه‌رتشی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له دژی ناڕازییان، له درێژه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا، سه‌دان کوژرا و ژماره‌یه‌کی نادیار برینداری لێکه‌وتۆته‌وه.
ک/مــــــــیدیا


