سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ له ده‌سبه‌سه‌ر کرانی هاووڵاتییه‌کی مه‌هابادی، هێشتا له چاره‌نووسی هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، هاووڵاتییه‌کی مه‌هابادی به‌ناوی "مسته‌فا مه‌عریفه‌ت" نزیکه‌ی 20 ساڵه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و بێ‌سه‌روشوێن کراوه و ئێستاش هیچ زانیارییه‌ک له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یاسین مه‌عریفه‌ت کوڕی "مسته‌فا مه‌عریفه‌ت" له نامه‌یه‌کدا بۆ به‌رپرسی کومیسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی، گوتوویه‌تی: "مسته‌فا مه‌عریفه‌ت باوکی من له رێکه‌وتی 18ی پووشپه‌ڕیی 1366ی هه‌تاوی نێردرایه سه‌ربازی و پاش 9 مانگ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی به‌عسی عێراقه‌وه به دیل گیرا. پاش ماوه‌یه‌ک له ئاڵوگۆڕی دیله‌کان له‌لایه‌ن هه‌ر دوو رێژیمی ئیسلامیی ئێران و به‌عسی عێراق، گه‌ڕایه‌وه ئێران، به‌ڵام به داخه‌وه له‌و رێکه‌وته به دواوه هیچ هه‌واڵێک له‌مه‌ڕ زیندوو بوون یان نه‌بوونی ناوبراو له به‌ر ده‌ستدا نییه. ته‌نیا هه‌واڵێک که ئێمه له باوکمان هه‌مانه تۆمه‌تێکه که له‌لایه‌ن شاره‌وانیی ئه‌و کاتی مه‌هاباده‌وه پێمان راگه‌یانراوه، ئه‌ویش تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردستانییه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری رێژیمی ئێرانه که له‌پاڵی دراوه.
یاسین کوڕی مسته‌فا ئه‌و نامه‌یه‌ی بڵاو کردۆته‌وه و وێڕای ئاماژه به ئوسووڵی 32، 36، 37 و 172ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی، نووسیویه‌تی: "باوکم هیچ کات له‌مه‌ڕ ئه‌و تۆمه‌ته‌ی که له پالی درابوو دادگایی نه‌کرا و ئه‌گه‌ریش کرابێت هیچکام له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه. له حاڵێکدا ئه‌مه مافی یاسایی ئێمه بوو که له رێکه‌وت و چۆنیه‌تیی دادگایی باوکمان ئاگادار بین".
کۆڕی ناوبراو له درێژه‌دا ده‌نووسێ: "ئێستاش به تێپه‌ڕ بوونی 20 ساڵ له هاتنه‌وه باوکم له زیندانه‌کانی رێژیمی به‌عس له وڵاته‌که‌ی خۆیدا هیچ نیشانه‌یه‌ک له بوونی نییه. ئاخۆ تۆمه‌تی باوکم ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو که ئاوا بێ‌سه‌روشوێن بکرێت".
به‌پێێ هه‌مان سه‌رچاوه کوڕی ناوبراو له کۆتایی نه‌مه‌که‌دا داوا له کومیسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی ده‌کات له‌مه‌ڕ روون بوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی باوکی هاریکار بێت و له‌و پیوه‌ندییه‌دا رێوشوێنی پێویست بگرێته به‌ر.


