توندترین هێرشه‌کان بۆ سه‌ر شاری حومس له ماوه‌ی راپه‌ڕینی خه‌ڵکی سووریه‌دا له‌لایه‌ن رێژیمی سوریه‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێکردووه و
هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
به‌پێی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سووریه سه‌ربه دژبه‌رانی رێژیمی به‌شار
ئه‌سه‌د، رایگه‌یاندووه: رێکه‌وتی 17ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، له ئاکامی گوللـه بارانی توندی گه‌ڕه‌که جۆراوجۆره‌کانی شاری حومس له‌لایه‌ن ئه‌رتشی رێژیمی سوریه‌وه لانی‌که‌م 18 که‌س کوژراون.
دژبه‌ران رایانگه‌یاندووه، ئه‌مه توندترین هێرش بووه که هه‌تا ئێستا گه‌ڕه‌کی بابا عومه‌ر به خۆیه‌وه بینیویه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌رتشی ئازادی سووریه رایگه‌یاندووه: ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو بینای ده‌وڵه‌تیی رێژیمی به‌عسی سووریه له شاری حومسدا گرتووه.
له هێرشه‌کانی رۆژی رابردوو و تێکهه‌ڵچوون و گوللـه باران کردنی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی سووریه، لانی‌که‌م 56 که‌س کوژران و ژماره‌یه‌کی زۆریش ده‌سبه‌سه‌ر کران.
له شاری "ئه‌دله‌ب"یش 11 که‌س له ئه‌ندامانی پۆلیس تێکه‌ڵ به ئه‌رتشی ئازادی سووریه بوون.
ک/مــــــــیدیا


