لێپرسراوانی ده‌وڵه‌تیی رێژیمی ئێران که بۆ کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌کی نیوه‌کاره له شارۆچکه‌ی قه‌ره‌بڵاغی سه‌ربه شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو ئاماده ببوون، له‌گه‌ڵ
ناڕه‌زایه‌تیی توندی هاووڵاتییانی ئه‌و شاره به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و به ناچار شوێنه‌که‌یان به‌جێ هێشت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 15ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی به بیانووی رۆژه‌کانی ناسراو به ده‌یه‌ی "فجر"، فرماندار و ژماره‌یه‌کی دیکه له لێپرسراوانی رێژیمی ئێران له شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو له‌مه‌ڕ کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی نیوه‌کاره‌ی شه‌قامێک له شارۆچکه‌ی قه‌ره‌بڵاغ ئاماده ده‌بن که له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی توندی خه‌ڵکی ئه‌و شارۆچکه‌یه به‌ره‌وڕوو ده‌بن.
له‌ئاکامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی هاووڵاتییاندا، لێپرسروانی ده‌وڵه‌تیی رێژیم به ناچاری له کاتی کردنه‌وه‌ی پرۆژه نیوه‌کاره‌که، شوێنه‌که به جێ دێڵن.
دانیشتوانی شارۆچکه‌ی قه‌ره‌بڵاغ له‌هه‌مبه‌ر راده‌ی خزمه‌تگوزاریی ئیداره‌کان و لێپرسراوانی ده‌وڵه‌تیی رێژیم ناڕازیین و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی ئه‌و شارۆچکه‌یه.
شارۆچکه‌ی قه‌ره‌بڵاغ له یه‌ک کیلۆمیتریی شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو هه‌ڵکه‌وتووه وهیچ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌ک وه‌ک شه‌قام، رێگه‌ی قیرتاو و ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن و بێهداشتیی نییه.
ک/مــــــــیدیا


