كاوه ئه‌زیز، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریه گوتوویه‌تی: ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی له سووریه له‌هه‌مبه‌ر كورد هه‌مان بیرۆكه‌ی شۆڤێنیستیی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌دیان هه‌یه و نایه‌وێت له
ده‌ستووری داهاتوودا گه‌لی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ره‌سه‌ن به فه‌رمی بناسێت.
كاوه ئه‌زیز له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ په‌یامنێر گوتوویه‌تی: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد به‌شێكه له شۆڕشی جه‌ماوه‌ریی سووریه و رۆژانه‌ش شاره‌کانی کوردستان به خۆپیشاندان خوازیاری رووخانی رێژیمی سووریه‌ن.
به وته‌ی ناوبراو، كورد و عه‌ره‌ب له وڵاتی سووریه‌دا هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ن، بۆیه داوای دامه‌زراندن و پێكهێنانی حكوومه‌تێک ده‌كه‌ین كه مافی كوردی تێدا پارێزراو بێت و له ده‌ستووریشدا كورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌نی سووریه ئاماژه‌ی پێ‌بدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی شۆڤێنیستی به‌رده‌وامن و ته‌نیا كورد وه‌ک هاووڵاتییه‌کی سووریه قبووڵ ده‌كه‌ن، نه‌ک وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌ن.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریه، په‌ڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش که ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ره‌سه‌ن دان به بوون و مافه‌كانمان دابنرێت و له‌سه‌ر ئه‌و سنووره‌ی جوغرافیایی كوردستانی سووریه، مافی چاره‌ی خۆنووسینمان له‌چوارچێوه‌ی سووریه‌دا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان له‌مباره‌وه ره‌زامه‌ندی وڵاتانی جیران به پێویست ده‌زانن، له‌كاتێكدا ئه‌وان خۆیان دوژمنی كوردن و هه‌تاو ئێستاش هیچ مافێكی كوردیی خۆیان نه‌داوه، بۆیه پێویست ناكات پرس و رای گشتی وه‌ربگیردرێت، هه‌ر بڕیارێكی مافی فیدرالی یان چاره‌ی خۆنووسی و ئوتۆنۆمی بۆ كورد، ئه‌وا ده‌بێت كورد خۆی بـڕیاری له‌سه‌ر به‌دات، نه عه‌ره‌ب.
ك/میدیا


