ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش هه‌تا ئێستا هاووڵاتییانی سووری به مه‌به‌ستی ده‌ربـڕینی ناڕه‌زایه‌تی له دژی کۆمکوژیی خه‌ڵکی سووریه له‌لایه‌ن
هێزه‌کانی رێژیمی سووریه‌وه، له وڵاتانی ئوسترالیا، ئورده‌ن،
عه‌ره‌بستانی سعوودی، میسر، کوه‌یت، لیبی، بریتانیا، ئه‌مریکا و ئاڵمان، هێرشیان کردۆته سه‌ر باڵوێزخانه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و به‌و کاره پاڵپشتیی خۆیان به خه‌ڵکی سووریه راگه‌یاندووه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، هێرشی ناڕازییان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه و کونسووڵگه‌ریی رێژیمی سووریه له شاری کانبرا پێته‌ختی وڵاتی ئوسترالیا هاتۆته ئاراوه و له ئاکامدا که‌لوپه‌ل و بینای ئه‌و باڵوێزخانه‌یان زه‌وت کردووه.
رۆژی پێنج‌شه‌ممه، رێکه‌وتی 15ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی، باڵوێزخانه‌کانی رێژیمی سووریه له چه‌ند وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و ئورووپا وه‌به‌ر هێرشی ناڕازییان که‌وتووه.
ناڕازییان له وڵاتانی میسر، کوه‌یت و لیبی چوونه‌ته نێو باڵاخانه‌ی باڵوێزخانه‌ی سووریه و ئاڵای ئه‌و وڵاته‌یان هێناوه‌ته خواره‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه "عه‌لی سالم ده‌قباسی" به‌رپرسی پارلمانی عه‌ره‌بی، رۆژی رابردوو، پێش له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، خوازیاری ده‌رکرانی باڵوێزه‌کانی سووریه له وڵاتانی عه‌ره‌بی بوو.
ک/مــــــــیدیا


