رێوڕه‌سمی 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له شاری سیدنی، له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه له وڵاتی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێێ هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 15ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی به‌بۆنه‌ی جێژنی 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ ئوسترالیا، به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی سیدنی و نوێنه‌ری پارته سیاسییه‌کانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان، به پێشه‌کشکاریی خاتوو "زیلان هوشیار" ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکرات ــ له‌لایه‌ن "محه‌ممه‌د هوشیار"ه‌وه خوێندرایه‌وه.
له په‌یامی کۆمیته‌دا به کورتی له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی دروست بوونی کۆماری کوردستان، ئامانجه‌کانی ئه‌و کۆماره و بارودۆخی ئێستا ئێران و کوردستان باس کرا.
پاش خوێندنه‌وه‌ی پارچه هۆنراوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن "شوان کۆیی"، کۆرته مێژووی کۆماری کوردستان و ئامانج و ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و کۆماره له‌لایه‌ن "زیلان هوشیا"ه‌وه پێشکه‌ش به به‌شداربوان کرا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا پارچه مۆسیقایه‌ک له‌لایه‌ن دوو منداڵه‌وه به ناوه‌کانی "پێوار و هه‌وار" پێشکه‌ش کرا.
هۆنراوه‌ی "رێگای قاسملوو" ناوی پارچه شیعرێک بوو که له‌لایه‌ن "شیبا"وه خوێندرایه‌وه.
کۆمه‌ڵێک په‌یام و برووسکه‌ی پیرۆزبایی نوێنه‌رایه‌تیی حیزب و لایه‌نه کوردستانییه‌کان به ده‌ستی رێوڕه‌سمه‌که گه‌یشتبوون:
ــ پارتی دێموکراتی کوردستان لیژنه‌ی ناوچه‌ی پاسیفیک و رێکخراوی سیدنی
ــ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
ــ نوێنه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه له ئوسترالیا
ــ کۆمه‌ڵه‌ی کوردی یه‌کگرتووی نیو ساوس وه‌یڵز
ــ کۆمه‌ڵه‌ی کوردی ئوسترالیا
ــ حیزبی شیوعی کوردستان ــ عێراق، رێکخراوی ئوسترالیا
ــ ته‌له‌فزیۆنی کوردسات ئوسترالیا
ــ یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، ئوسترالیا
ــ رێکخراوی مافی مرۆڤ ئوسترالیا بۆ کوردستان
رێوره‌سمه‌که به گۆرانیی هونه‌رمه‌ندان "فه‌ریدوون هه‌ولێری"، "محه‌ممه‌د عه‌لی" و "سه‌فین" و به شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداربوان کۆتایی پێهات.
ک/مــــــــــیدیا
بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان ئێرە کلیک بکە.


