Home هه‌واڵه‌کان پەیامی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی لەدایک بوونی حەزرەتی محه‌ممه‌د (دخ)

پەیامی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی لەدایک بوونی حەزرەتی محه‌ممه‌د (دخ)

YZAKIبەناوی خوای گەورە و میهرەبانهاونیشتمانانی بەڕێز

خەڵکی موسڵمان و تێکۆشەری کوردستان

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران "12ی ربیع الاول"، یادی لە دایک بوونی حەزرەتی محه‌ممه‌د (دروودی خوای لێ بێت) لە هەموو موسڵمانان بەگشتی و خەڵکی موسڵمان و تێکۆشەری کوردستان پیرۆز دەکات و لە خوای گەورە و دڵۆڤان داواکارە هزر و ئەندێشەکانی

کە لە رێگای پێغەمبەری گەورەمان حەزرەتی محه‌ممه‌د کە پایە و بنیاتی ژیانێکی ئاسوودە و بەختەورەوە کە قورئانی پیرۆزە گەیشتۆتە دەستی موسڵمانان، ببێتە هەوێنی ئاشتی و تەناهی بۆ هەموان.

لە نێو مێژوودا زۆر رووداوی گرینگ هەن کە بۆ هەتاهەتایە لە یاد و بیرەوەریی هەموو لایەکدا دەمێنێتەوە، کاریگەرترین رووداوی مێژوویی کە توانیویەتی وەک ئەستێرەیەکی پرشنگدار لە ئاسمانی بایەخە مرۆڤایەتییەکاندا بمێنێتەوە، لەدایک بوونی فەخری عالەم حەزرەتی محه‌ممه‌دی مستەفایە کە زیاتر لە 1400 ساڵە شەیدایانی بیر و هەستی پاک و خواناسی عەوداڵی شوێن پێی و رێگا و رێبازەکەین.

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستان وەک یەکیەتییەکی دەروەست لە یادی لەدایک بوونی ئەو مرۆڤە پایە بەرز و بلیمەتەدا لە خوای مەزن داواکارە سەرجەم خەڵکی چەوساوە و مەزڵوومی جیهان لەژێر چنگی ئەو دیکتاتۆرانە رزگار بکات کە بە ناوی ئایین و ئیسلام و فەرموودەکانی پێغەمبەری گەورەمانەوە، لە هیچ چەشنە زوڵم و زۆرێک دەست ناپارێزن.

بەرز و پیرۆز بێت یادی لەدایک بوونی حەزرەتی محه‌ممه‌د (دخ)

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

15/11/90

 

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی "موتەلیب ئەحمەدیان" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بەرپرسانی رێژیم بێ‌هیوایی و بێ متمانەیی خۆیان لەهەمبەر دانووستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا دەربڕیوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ