تێکهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌کانی ئه‌رتشی ئازادی سووریه و هێزه‌کانی سپای قودسی سه‌ربه سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان، هاتۆته ئاراوه و رۆژ له دوای رۆژ
ژماره‌ی ئه‌و هێزانه له خاکی سووریه رووی له زێده بوونه.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کانی عه‌ره‌ب زمان، ئه‌رتشی ئازادی سووریه، سه‌باره‌ت به چوونی هێزی نوێی حیزبوڵڵای لوبنان و هێزه‌کانی لقی قودسی سپای پاسداران بۆ خاکی سووریه و هاریکاریی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د، هوشداریی داوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، هێزه‌کانی ئه‌رتشی ئازادی سووریه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حیزبوڵڵای لوبنان له چه‌ندین ناوچه‌دا تێکهه‌ڵچوون.
ئه‌رتشی ئازادی سووریه رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی هێزه‌کانی حیزبوڵڵای لوبنان و هێزه‌کانی گرێدراوی سپای پاسداران له خاکی سووریه، به‌رده‌وام له حاڵی زێده بوون دایه.
ک/مـــــــــیدیا


