لاوێكی خەڵكی سەڵماس كە چەند رۆژ لەمەوپێش لەلایەن هێزه ئینتزامییهکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر كرابوو، بەهۆی ئەشكەنجە و راوەستانی دڵ، لە زیندانی
ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی ههواڵدهریی کوردپا، چەند رۆژ لەمەوپێش لاوێک بەناوی "ئیرهج" كوڕی ئەكرام خهڵکی شاری سهڵماس و تەمەن
24 ساڵ، لەلایەن هێزه ئینتزامییەکانی رێژیمهوه دەسبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرا، بەڵام پاش چەند رۆژ لێپرسراوانی زیندانی شاری سەڵماس بنەماڵەی ئەو لاوە كوردەیان ئاگادار کردۆتهوه كە كوڕەكەیان بەهۆی نەخۆشی، گیانی لەدەست داوە و بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكەی سەردانی زیندان بكەن.
بنەماڵەی ئیرج لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە هەڕەشەیان لێكراوە كە هۆكاری سەرەكیی مەرگی كوڕەكەیان تەنیا نەخۆشی و راوەستانی دڵ رابگەیەنن و لەم بارەوە بێدەنگیی لێبكەن.
بە وتەی یەكێک لە نزیكانی ئەو بنەماڵەیە، لێپرسراوانی ئەمنیەتیی، بنەماڵەی ئەو لاوە كوردەیان ئاگادار كردۆتەوە كە هەواڵی مەرگی كوڕەكەیان نابێ لە هیچ راگەیەنێكدا بڵاو بكرێتەوە و لە ئەگەری ئهنجام درانی ئەو كارە گرفتیان بۆ ساز دەكرێت.
هەتا ئێستا هۆكاری دەسبەسەر كرانی ئەو هاووڵاتییە سەڵماسیە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانهوه بە بنەماڵەكەی رانەگەیەنراوە.
ئیرج خەڵكی گوندی "چهریق"ی سەر بە شاری سەڵماسی کوردستانی ئێرانه.
ک/مــــــــیدیا


