چاودێری مافی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه که هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمی سووریه منداڵانی خوار
ته‌مه‌ن 13 ساڵ ده‌سبه‌سه‌ر و ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌که‌ن.
رێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ له راپۆرتێک‌دا که 14ی رێبه‌ندان
1390ی هه‌تاوی بڵاویان کردۆته‌وه، 12 حاڵه‌تی ده‌سبه‌سه‌ر کردن و ئه‌شکه‌نجه‌ی منداڵانی سووریه‌ییان تۆمار کردووه و راشی گه‌یاندووه ژماره‌یه‌ک منداڵی دیکه‌ش ئێستا له‌و هه‌لومه‌رجه دان.
به‌پێی هه‌مان راپۆرتی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، زیاتر له 100 که‌س که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی گرێدراوی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سبه‌سه‌ر کراون، رۆژانه و به‌رده‌وام له زیندانه‌کانی رێژیمی سووریه ئه‌شکه‌نجه ده‌کرێن.
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان، ته‌نانه‌ت منداڵانیش له گرتنگه‌کانی رێژیمی به‌عسی سووریه له ژێر ئه‌شکه‌نجه دان.
منداڵانی ده‌سبه‌سه‌ر کراو له ژووره تاکه‌که‌سییه‌کاندا زیندانی ده‌کرێن، لێیان ده‌درێت، له به‌رقیان ده‌ده‌ن و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به که‌له‌بچه هه‌ڵیانده‌واسن، یان به جگه‌ره داخیان ده‌که‌ن.
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه، داوا له رێژیمی سووریه بکات کۆتایی به پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا بێنێت.
ک/مــــــــیدیا


