Home هه‌واڵه‌کان پیرۆزبایی مستەفا هیجری بە بۆنەی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)

پیرۆزبایی مستەفا هیجری بە بۆنەی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)

M.Hijriبە بۆنەی بیرەوەری رۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەممەد دروودی خوای لەسەر بێ‌، پیرۆزبایی لە هەموو موسولمانانی جیهان بە تایبەت خوشک ‌و برایانی موسولمانمان لە كوردستان دەكەم.

هیوادارم ئەو رۆژە‌ و رێنوێنی ‌و راسپاردەكانی پێغەمبەری ئیسلام هاندەرێكی بەهێز بێ‌ بۆ یەكخستنی ریزەكانی پەیـڕەوانی ئایینی ئیسلام بۆ خەبات لە دژی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران كە زیاتر لە سێ‌ دەیەیە بە ناوی ئیسلام، دەسەڵاتێكی ستەمكارانە‌ و دژی مرۆڤایەتیی بەسەر هەموو خەڵكی ئێران، بە تایبەت خەڵكی كوردستان ‌و باقی نەتەوەكاندا سه‌پاندوە. ئەو حكوومەتەی كە زیاتر لە هەموو دیارەدە ‌و بۆچونێكی نەیاری بیروباوەڕی ئیسلامی، زەربەی لە ناو‌ و ناوبانگی ئیسلام داوە.

جارێكی دیكە جێژنی هەموولایەک پیرۆز بێ‌

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

سكرتێری گشتیی

مستەفا هیجری

15/11/1390(4/2/2012)

 

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی "موتەلیب ئەحمەدیان" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بەرپرسانی رێژیم بێ‌هیوایی و بێ متمانەیی خۆیان لەهەمبەر دانووستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا دەربڕیوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ