دیپلۆماتکارانی 27 ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه کردنی فرۆشی ئامێری موخابراتی و ته‌له‌فوونی به رێژیمی ئێران، پێکهاتوون.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی رادیۆ فردا و به پشت به‌ستن به هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، له‌وانه‌یه ده‌وڵه‌ته ئورووپاییه‌کان له چه‌ند مانگی داهاتوودا ته‌حریم‌گه‌لێکی جیدی له دژی به‌شی پێوه‌ندی و موخابراتیی رێژیمی ئێران به‌ڕێوه ببه‌ن.
له دوایین خولی گه‌مارۆکان له دژی رێژیمی ئێران، یه‌کیه‌تیی ئورووپا گه‌مارۆی به‌سه‌ر نه‌وت، بانکی ناوه‌ندی، بازرگانیی ئه‌ڵماس، زێـڕ و کانزا به‌نرخه‌کانی رێژیمی ئێران‌دا سه‌پاند.
ئه‌مریکا که پێشتریش بانکی ناوه‌ندیی رێژیمی ئێرانی ته‌حریم کردبوو و لوم دواییانه‌شدا بانکی تیجاره‌تیشی به‌م ته‌حریمانه زیاد کردووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاو ئه‌و گه‌مارۆیانه به هۆی "پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ" له ئێران هاتۆته ئاراوه.
کۆمه‌ڵێک له دیپلۆماتکارانی ئورووپایی ده‌ڵێن، هێشتا له نێوانی لێپرسراوانی ئورووپایی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چ به‌رپرسێکی رێژیم بخرێنه نیو لیستی گه‌مارۆکان، جیاوازیی بیر و را هه‌یه.
ک/مــــــــیدیا


