له شه‌پۆلێکی نوێی ده‌سبه‌سه‌ر کردنی هاووڵاتییانی عه‌ره‌بی ئێرانی، هه‌تا ئێستا ده‌یان که‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و
دوو که‌سیش له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه و به پشت به‌ستن به رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، له درێژه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا لانی‌که‌م 40 هاووڵاتی له شاره‌کانی ئه‌هواز، ناوه‌ندی پارێزگای خووزستان و شاره‌کانی حه‌میدییه و شووش ده‌سبه‌سه‌ر کراون که به‌شێکی به‌رچاو له‌و ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه چالاکانی مافی مرۆڤ و فه‌رهه‌نگین.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، لاوێکی ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ی ئه‌هوازی به ناوی "ناسر ئه‌لبووشووکه" که له رێکه‌وتی 6ی رێبه‌ندان ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، له ئاکامی ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتیلاعات گیانی له‌ده‌ست دا.
ماوه‌یه‌ک له‌وه پێشیش هاووڵاتییه‌کی دیکه به ناوی "ره‌زا موغامێسی" له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتیلاعاتی دیزفووڵ له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی مۆره‌کانی رێژیم گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، له سێ رۆژی رابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێران به‌بێ ئاماژه کردن به تۆمه‌تگه‌لێکی دیاریکراو، ده‌یان که‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر کردووه که ته‌نیا ناسنامه‌ی 40 که‌س له‌و گیراوانه بۆ چالاکانی مافی مرۆڤ ده‌رکه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته هه‌تا ئێستا هێچ زانیارییه‌ک له چاره‌نووسی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
ک/مـــــــــیدیا


