سه‌در ئه‌عزه‌می ئاڵمان به مه‌به‌ستی گوشاری زیاتر بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران، سه‌ردانی وڵاتی چین کردووه و له‌گه‌ڵ گه‌وره لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته دانیشتنی ئه‌نجام داوه.
به‌پێی راپۆرتی مه‌ڵپه‌ڕی بی‌بی‌سی فارسی، ئانگێلا مێرکێل، سه‌در ئه‌عزه‌می ئاڵمان سه‌ردانی وڵاتی چینی کردووه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ داوا له لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته بکات، گوشارێکی زێده‌تر وه‌ک که‌م کردنه‌وه‌ی ئاستی هاورده کردنی نه‌وتی خاو بهێنێت هه‌تا رێژیمی ئێران ناچار به په‌سند کردنی بـڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات.
مێرکێل هه‌روه‌ها داوای له وڵاتی چین کردووه به دانانی سه‌رمایه‌یه‌کی زێده‌تر له پاشه‌که‌وتی دراوی خۆی له ئورووپا، هاریکاری چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی ماڵیی یۆرۆ بێت.
به وته‌ی راڤه‌کاران، له‌م سه‌ردانه‌دا چۆنیه‌تیی هێنانه گۆڕی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له وڵاتی چین و داوای ره‌چاو کردنی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته، کێشه‌ی سه‌ره‌کیی سه‌دری ئه‌عزه‌می ئاڵمانه.
ک/مــــــــــیدیا


