ده‌رکرانی کرێکارێکی کارخانه‌یه‌کی ماشێن سازی له ئێران، بووه هۆی خۆکوژیی ئه‌و کرێکاره.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیلنا، رێکه‌وتی 12ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، کرێکارێکی کارخانه‌ی گرووپی ماشێن سازیی "بهمن" به ناوی "مسته‌فا عه‌لی‌زاده"، له بینای کارخانه‌که‌دا خۆی کوشتووه.
به‌پێی وته‌ی یه‌کێک له هاوکاره‌کانی ئه‌و کرێکاره، بـڕیاری ده‌رکرانی ناوبراو له‌سه‌ر کاره‌که‌ی هۆکاری خۆکوژیی ئه‌و کرێکاره بووه.
ورده‌کاریی زێده‌تر له چۆنیه‌تیی ئه‌و رووداوه بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه و لێپرسراوانی کارخانه‌که رووانگه‌ی خۆیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا نه‌درکاندووه.
ک/مــــــــــیدیا


