286 که‌س له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نیی ئێرانی، هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی ئێران به شانۆگه‌ری وه‌سف ده‌که‌ن و له به‌یاننامه‌یه‌کدا خوازیاری ته‌حریمی چالاکانه‌ی ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه‌ن.
له‌و به‌یاننامه‌یه که نوسخه‌یه‌کی له ماڵپه‌ڕی "ایران امروز"دا بڵاو
بۆته‌وه، هاتووه: "به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی نۆیه‌می مه‌جلیسی رێژیمی ئێران، جگه په‌سند کردنی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و رێژیمه و هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی مه‌جلیس، نیشانه‌ی هیچ شتێکی دیکه نییه. هه‌ر بۆیه ئێمه داوا له خه‌ڵکی ئێران ده‌که‌ین که ده‌نگی "نا" بۆ ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه بده‌ن و له‌و پێوه‌ندییه‌دا چالاک بن".
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، له چوارچێوه‌ی رێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا هیچ کات هه‌ڵبژاردنی ئازاد به‌ڕێوه‌نه‌چووه و ناڕازیان و به‌رهه‌ڵستکارانی ئه‌و رێژیمه مافی هاووڵاتی بوون و به‌تایبه‌ت مافی خۆپاڵاوتنیان نه‌بووه.
ناوی ئه‌و 286 که‌سه که ئه‌و به‌یاننامه‌یان واژۆ کردووه له کۆتایی ده‌قی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه و نێوی که‌سانێک وه‌ک "داریووش ئاشووری"، "عه‌لی ئه‌فشاری" و "ئه‌حمه‌د باتبی" و ... هتد، به‌ر چاو ده‌که‌وێت.
ک/مـــــــــیدیا


