به‌شێکی زۆر له گونده‌کانی پارێزگای لوڕستان ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێنیان نییه و بێبه‌رنامه‌یی رێژیمی ئێران بۆته هۆی ئه‌وه که ئاوی 58 گوندی ئه‌و پارێزگایه به تانکر دابین بکرێت.
له ساڵێکدا به شێوه‌ی نێونجی 12.5 میلیارد میتری سێ‌جار ئا‌و له پارێزگای لوڕستان ده‌ڕژێته نێو به‌نداوی دراوسێکانی ئه‌و پارێزگایه و له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رییه‌کی دروست و دابین کردنی بوودجه له‌مه‌ڕ پرۆژه‌ی ئا‌و و ئاوه‌ڕۆ، ده‌کرێ هه‌تا راده‌یه‌ک کێشه‌ی که‌میی ئاوی خواردنه‌وه له‌و گوندانه‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، له تێکـڕای کێڵگه‌کانی پارێزگای لوڕستان ته‌نیا 25%یان به‌رئاون که ساڵانه له ئه‌نجامی بێبه‌رنامه‌یی رێژم و وشکه‌ساڵی، خه‌سارێکی قه‌ره‌بوو نه‌کراو له وه‌رزێران له‌و پارێزگایه ده‌دات.
پارێزگای لوڕستان پاش پارێزگاکانی باکووری ئێران یه‌کێک پارێزگاکانی پڕئاوی ئێرانه، به‌ڵام ئێستا 58 گوندی ئه‌و پارێزگایه به که‌میی له راده‌به‌ده‌ری ئاوی خواردنه‌وه ده‌ناڵێنن و به تانکر ئاوی خواردنه‌وه‌یان دابین ده‌که‌ن.
ک/مـــــــــیدیا


