رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ، وێـڕای مه‌حکووم کردنی شه‌پۆلی نوێی ده‌سبه‌سه‌ر کردنی چالاکانی کر‌ێکاری له تاران، ئازه‌ربایجان و کوردستان، رایگه‌یاندووه، خوازیاری
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوکمه‌یه که ده‌زگای قه‌زایی له دژی ئه‌و چالاکانه ده‌ری کردووه.
رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، لێپرسراوانی رێژیمی ئێران ده‌بێ چه‌ندین که‌س له لایه‌نگران و به‌رگریکارانی مافه‌کانی کرێکاران و ئه‌ندامانی دامه‌زراوه کرێکارییه‌کان که ته‌نیا به هۆی ده‌ربـڕینی روانگه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی خۆیان له‌مه‌ڕ به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیی کرێکارانی به‌ندکراو، ده‌سبه‌سه‌ركراون ئازاد بکه‌ن و حوکمی قه‌زایی و تۆمه‌ته‌کانیان، هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
به وته‌ی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، له‌م دواییانه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر کردنی به‌ربڵاوی چالاکانی کر‌ێکاری له تاران، ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات و کوردستان ئه‌نجام دراوه و چوار چالاکی کر‌ێکاری بۆ تێپه‌ڕ کردنی حوکمه‌که‌یان، که ساڵی رابردوو به سه‌ریاندا سه‌پاوه، بانگهێشت کروان.
رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له بایاننامه‌که‌ی خۆیدا رایگه‌یاندووه، چالاکانی کر‌ێکاری پێشه‌نگی خه‌باتی ئازادیی کۆڕ و کۆبوونه‌وه و دامه‌زراوه کرێکارییه‌کانی ئێرانن و نرخێکی قورسیشیان له‌م پێناوه‌دا داوه و پێویسته یاسای ئێران مافی دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تییه سه‌ربه‌خۆه کرێکارییه‌کان به فه‌رمی بناسێت.
ک/مــــــــیدیا


