به‌بۆنه‌ی جێژنی 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، رێوره‌سمێک له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک ئێران ــ بریتانیا له شاری مه‌نچێستێر به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 8ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی رێوڕه‌سمێک به بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به به‌شداریی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و نوێنه‌ری حیزب و رێکخراوه کوردستانییه‌کان، له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ بریتانیا، له شاری مه‌نچێستێر به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان، ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزب له بریتانیا لەلایەن "ئاکام رەحیمی" بەرپرسی کۆمیتەوه پێشکەش کرا.
لە په‌یامی کۆمیته‌دا تیشکی خستبووه سەر ئامانجەکانی کۆمار و بەرز بوونی ئاوات و پەیامەکانی ئەو کۆمارە و هەروەها چه‌ند باسێکی لەسه‌ر بارودۆخی ناوچە و جیهان لە پێوەندی لەگەڵ پرسی کورددا له‌خۆ گرتبوو.
نوێنەری چەند لایەن و حیزب و رێکخراوی کوردستانی لە رێورەسمەکەدا بەشدار بوون و پەیام و برووسکه‌ی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی به‌ڕیوبه‌رانی رێوڕه‌سمه‌که کردبوو که له‌لایه‌ن پێشکه‌شکارانی رێوڕه‌سمه‌که‌وه ئاماژه به ناوه‌کانیان کرا.
رێوڕه‌سمه‌که به گۆرانیی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی کورد و شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداران کۆتایی پێهات.
ک/مـــــــــیدیا
بۆ بینینی سەرجەم وێنەی ڕێوڕەسمەکە ئێرە کلیک بکە.


