هه‌کێرێکی عه‌ره‌ب خه‌ڵکی عه‌ره‌بستانی سعوودی به ناوی "سه‌لمان ئه‌لعه‌نزی" به ته‌شه‌نه له ئیمه‌یلی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رکۆماری رێژیمی سووریه هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه‌ی به ده‌ست هێناوه و
رایگه‌یاندووه ژماره‌یه‌ک له‌و به‌ڵگانه، پاڵپشتیی رێژیمی ئێران له رێژیمی سووریه پشت‌ڕاست ده‌که‌نه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه و به پشت به‌ستن به رۆژنامه‌ی "المدینه"ی سعوودی، سه‌لمان ئه‌لعه‌نزی، هه‌کێری سعوودی په‌ڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش که پێشتریش ته‌شه‌نه‌ی کردۆته نێو ژماره‌یه‌ک له ئیمه‌یله‌کانی وه‌زاره‌تخانه گه‌وره‌کانی رێژیمی سووریه و کۆمه‌ڵێک زانیاریی گرینگی به‌ده‌ست هێناوه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌و هه‌کێره هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌شار ئه‌سه‌د کردووه و گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ربه‌شار ئه‌سه‌د مه‌رجه‌کانم قه‌بووڵ نه‌کات ئه‌و زانیارییانه که له ئیمه‌یلی سه‌رکۆماری رێژیمی سووریه‌وه به ده‌ستم هێناوه كه قه‌باره‌یان ده‌گاته 4 گیگا بایت، بڵاویان ده‌که‌مه‌وه".
ئه‌لعه‌نزی ده‌ڵێت: ئه‌و زانیارییانه که کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌ی پاڵپشتیی رێژیمی ئێران له سووریه له خۆ ده‌گرێت، ریسوایی به‌شار ئه‌سه‌د و جێگره‌کانی ده‌خاته روو.
ک/مـــــــیدیا


