پاش کۆتایی هاتنی ره‌وشی ئه‌منیه‌تیی و ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ژماره‌یه‌ک له هاووڵاتی له شاری شووش، له دوو رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌کی دیکه هاووڵاتی له شاری حه‌میدییه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، پاش ئه‌وه‌ی که ره‌وشی ئه‌منیه‌تیی شاری شووش له 25 کیلۆمیتریی رۆژئاوای ئه‌هواز کۆتایی پێهات، دیسان له رۆژانی 9 و 10ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، شه‌پۆلێکی دیکه له ده‌سبه‌سه‌رکردنی هاووڵاتییانی عه‌ره‌بی شاری حه‌میدییه‌ی سه‌ربه پارێزگای خووزستان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
چالاکانی مافی مرۆڤ رایانگه‌یاندووه که شه‌پۆلی ده‌سبه‌سه‌ر کردن و ره‌وشی حکوومت نیزامی گه‌یشتۆته شاری حه‌میدییه و ئه‌و شاره به توندی له ژێر کۆنترۆڵی هێزه ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌کانی رێژیمی ئێران دایه.
له‌م نێوانه‌دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له لاوانی شاری حه‌میدییه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
عه‌دنان سه‌عیدی، ئه‌یووب سه‌عیدی، محه‌ممه‌د حه‌له‌فی، جه‌ماڵ عه‌بیات، جه‌لیل عه‌بیات، عه‌لی حه‌یده‌ری، هادی مه‌نابی، حه‌یده‌ر عوبه‌یداوی و عه‌باس سامر له‌و که‌سانه‌ن که هه‌تا ئێستا ده‌سبه‌سه‌ر کردنیان راگه‌یه‌نراوه و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بێ سه‌روشوێنن.
ک/مـــــــــــیدیا


