بە بۆنەی 2ی رێبهندان ٦٦مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، رێوڕهسمێک له شاری ئالمیرهی وڵاتی هولهند بهڕێوهچوو.
بهپێی ههواڵی گهیشتوو به ماڵپهڕی کوردستان میدیا، رێکهوتی 9ی رێبهندانی 1390ی ههتاوی به بۆنهی جێژنی 2ی رێبهندان لە شاری "ئالمیرە"ی وڵاتی هولەند رێوڕەسمێکی تایبەت لەلایەن کۆمیتەی حدک ئێران لە هولەند و یەکیهتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداری کوردانی دانیشتووی ئهو وڵاته بەڕێوە چوو.
رێوڕهسمهکه به راگرتنی خولهکێک بێدهنگی بۆ گیانی پاکی شههیدانی کورد و کوردستان، به تایبهت شههیدان کۆمار دهستی پێکرد.
دواتر هەر یەک لە بەڕێزان "سادق زەرزا" ئهندامی رێبهبریی حیزب لە دەرەوەی ولات و بەرێز کاک بەدرخان وەک سیاسەتوانی باکووری کوردستان هەریەکە بە نۆرەی خۆیان هەندێ لە لایەنەکانی کۆماریان وەک چۆنیەتی پێکهێنانی کۆمار ودەسکەوت و روخانی کۆماریان پێشکەش بە بەشدار بووان کرد.
دوای ناوبرێک لە برگەی دوهەمدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هولەند لە لایەن کاک حەسەن مەجید بەرپرسی کۆمیتە کە ئاماژەی بە رۆلی رێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دامەزرانی کۆمار و تا بە ئێستا وەفادار مانەوە بە رێبازی قازی وکۆمار بوو، پێشکەش کرد.
رێکخراوە سیاسیەکانی کە بەشداری رێو رەسمەکە بوون پەیامیان خوێندەوە.
حیزب ورێکخراوە بەشدار بووەکان بریتی بوون لە:
پارتی دێموکراتی کوردستان
حیزبی سوسیالیستی کوردستان باکوور
حیزبی شیوعی عێراق
بزوتنەوەی گۆران
حیزبی شیوعی کوردستان
حیزبی سوسیالیستی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی هاوبەشی هێزە یارەسانییەکان
کۆری ئەکادیمیای کورد لە هولەند
رێوو رەسمەکە بە هەلپەرکێ وگۆرانی کۆتایی پێهات.
ک/مــــــــــیدیا




