لێۆن پانێتا وەزیری به‌رگریی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئەمریكا رایگەیاندووە، رێژیمی ئێران هەتا یەک ساڵی دیكە توانای به‌رهه‌مهینانی چه‌کی ناوکیی هه‌یه و
هاوکات هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا بۆ پێشگیری لە ده‌ستپێـڕاگه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی درێژەی هه‌یه.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە بەرنامەیه‌کی تەلەفیزیۆنیی كاناڵی (CBS)دا وتوویەتی: "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و سەركۆماری ئەو وڵاتە بە تەواوەتی روونیان كردۆتەوە كە نایانهەوێ ئێران دەستی بە چەكی
ناوكی رابگات".
پانێتا ئەوەشی روون كردۆتەوە: "رێژیمی ئێران لەمه‌ڕ پرسی ناوكییەوە وەک "هێڵی سوور"ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دێتە ئەژمار و لەم پێوه‌ندییه‌شدا لەگەڵ ئیسراییل ئامانجی هاوبەشمان هەیە، چونكە ئەم پرسه بۆ ئەوانیش هێڵی سوورە".
وەزیری بەرگریی ئەمریكا روونی كردۆتەوە، ئەگەر واشینگتۆن زانیارییەک لەمەڕ دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە چەكی ناوكی بەدەست بهێنێ، لەم پێوه‌ندییه‌دا هەر رێكارێکی گونجاو و پێویست ده‌گرێته پێش".
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوكی لە راپۆرتی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا بڵاوی كردۆته‌وە كە زانیاریی گەیشتوو لە 10 وڵاتی جیهان و هەروەها سەرچاوەكانی خودی ئەو ئاژانسە "دەری دەخەن كە ئێران بەرنامەكانی خۆی لە گەشەدان بە تەكنیكی ناوكی بردۆتە پێشەوە كە پێوەندییەكی نزیكی لەگەڵ بۆمبی ناوكی هەیە".
لێپرسراوانی رێژیمی ئێران ئەو راپۆرتەی ئاژانسیان رەت كردۆتەوە و وەک "بەڵگەی دەسكرد"ی ده‌زگا سیخوڕییه‌کانی رۆژئاوا لە قەڵەمیان داوە.
رۆژی شەممە لێژنەیەكی باڵای پشكێنەران و لێپرسراوانی ئاژانس له‌مه‌ر روون کردنه‌وه‌ی چالاکییه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران گەیشتنە تاران و هه‌تا ئێستاش ئه‌نجامی یه‌که‌م دانیشتنی ئه‌و سه‌ر‌دانه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
ک/مــــــــیدیا


