رێوڕه‌سمی 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له ڤانکۆڤیری رۆژئاوای کانادا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵ گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 9ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، بە بۆنەی 2ی رێبه‌ندان ٦٦مین ساڵــڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، کۆمیتەی حدک ئێران لە رۆژئاوای کانادا (شاری ڤانکۆڤێر)، به به‌شداریی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و کوردانی دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه، رێوڕه‌سمێكی به‌ڕێوه‌برد.
رێوڕه‌سمه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی خوله‌کێك بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و شه‌هیدانی کۆماری کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد.
په‌یامی کۆمیته‌ی حدک ئێران ــ ڤانکۆڤێر، له‌لایه‌ن بەڕێز "شەهریار ویژە"، بەرپرسی کۆمیتەی حدک ئێران، خوێندرایه‌وه.
دواتر پەیامی پیرۆزبایی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ۲ی رێبەندان لەلایەن بەڕێز "حەمید بەهرامی"یه‌وه پێشکەش کرا و بەڕێز "جەعفەر"، نوێنەری رێکخراوی یه‌کیه‌تیی فداییان، پەیامی پیرۆزبایی رێکخراوه‌که‌ی پێشکەش کرد.
هەر بەم بۆنەوە پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران برووسکەی پیرۆزباییان پێشکەش بە کۆمیتەی حیزب له ڤانکۆڤێر کرد.
لە بەشێکی دیکه‌ی کۆڕەکەدا، سەرەتا بەرێز "ئەمین عوسمان" لەلایەن کۆمەڵەی کولتووری "کورد له کانادا" ئەمەگناسی و پێزانینی خۆی بەرانبەر بە کۆماری کوردستان و سەرکۆماری شەهیدی کوردستان دەربـڕی و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی هاورێیانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەموو گەلی کورد کرد.
بەڕێز "حەسکۆ عه‌بدولقه‌هار"، خەباتکاری کوردستانی سووریه، لە وتارێکی کورت‌دا تیشکی خستە سەر کۆماری کوردستان و بەرزیی کەسایەتی پێشەوای مەزنی گەلەکەمان و کاردانەوەی کۆماری کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وەک حیزبی پێشەوا و خوڵقێنەری کۆمار لە رۆژئاوای کوردستان شی کردەوە.
بەشی دووهەمی ئەم رێوره‌سمه بۆ وتاری بەڕێز عه‌بدوڵڵا حیجاب، ئەندامی راوێژکاریی کۆمیتەی ناوەندی حدک ئێران تەرخان کرابوو.
بەڕێز حیجاب لە باسێکی ورددا خوێندنەوەیەکی سرنج‌ڕاکێشی لە کۆماری کوردستان و هەل و مەرجی تایبەتیی سەردەمی کۆمار و ئاستی وشیاری نەتەوەیی و گرینگی کاری پێشەوای مەزن و دامەزرێنەرانی کۆماری کوردستانی پێشکەش کرد. لێکدانەوەی هەل و مەرجی هەنووکەیی رۆژهەڵاتی ناڤین، خەباتی رزگاریخوازیی گەلی کورد، و ئاسۆی ئەم خەباتە، بەشێکی دیکه‌ی قسەکانی حیجاب بوون و بە جیاوازی دانان لە نێوان خۆزیاکان و راستیەکانی گۆڕەپانی خەبات، بەڕێز حیجاب، لە ئەگەری وشیاری نەتەوەیی و یەکگرتوویەکی راستەقینەی هەموو چین و توێژەکانی گەلی کورد، ئاسۆی خەباتی گەلەکەمانی روونتر لە هەموو کات وه‌سف کرد و پێی وابوو لە ئێستادا دەکرێ هه‌له‌کان بقۆزرێنه‌وه و بە له بەرژەوەندیی نەتەوەیدا کەڵکی لێ وەر بگیرێت.
بەشی کۆتایی تەرخان کرا بۆ پرسیار و وڵام و ژمارەیەکی زۆر لە ئامادەبوانی کۆڕەکە پرسیارەکانی خۆیان سەبارەت بە پرسە جیاجیاکان ئاراستەی به‌ڕێز "عه‌بدوڵڵاحیجاب" کرد و ئەویش بە وردی وڵامی پێویستی دایەوە.
رێوڕه‌سمه‌که به گۆرانیی هونه‌رمه‌ند "عادڵ عوسمان" و شایی به‌شداران کۆتایی پێهات.
ک/مـــــــــــــیدیا
بۆ بینینی سەرجەم وێنەی ڕێوڕەسمەکە ئێرە کلیک بکە.


