ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به له‌سه‌ر کار لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د کۆ ده‌بێته و سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی عه‌ره‌ب به‌شداریی ئه‌و کۆبوونه‌وه ده‌کات.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی (CNN)، رێکه‌وتی 10ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌کان ئاشکرایان کردووه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دانیشتنی حه‌وتوانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ر کورسیی ده‌سه‌ڵات بـڕیار ده‌دات.
نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌بی به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌ش کردنی راپۆرتی چاودێرانی یه‌کیه‌تیی عه‌ره‌ب به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێخکراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی نیۆیۆرکی کردووه.
بـڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ له‌سه‌ر کار لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن رووسیه‌وه به هێڵی سوور وه‌سف کراوه و دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ کردووه.
بـڕیاره رۆژی سێ‌شه‌ممه نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سکرتێری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌بی، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتارێک پێشکه‌ش بکات.
ک/مــــــــــیدیا


