به‌بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له شاری کارستادی سوێد، له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی ژنانه‌وه سمینارێک به‌ڕێوه‌چوو،
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 8ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، به بۆنه‌ی 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ کارلستاد، سمینارێک به‌ڕێوه‌چوو.
سمینار پاش راگه‌یاندنی چه‌ند ساتێک بێ‌ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان، به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن خاتوو "کولسووم به‌رزه‌کاو" و "به‌فراو که‌ره‌می" به‌ڕێوه‌به‌رانی سمینار، ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.
پاش خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه شیعرێک له‌لایه‌ن به‌ڕێز "حه‌مید نیژری"یه‌وه، داوا له "ساڵح پاڵانی" و "کرستینا کۆڤن" کۆڕگێڕانی سمیناره کرا بابه‌ته‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
ساڵح پاڵانی سه‌باره‌ت به ساڵه‌کانی پێش دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه کوردستان و هه‌وه‌ها له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پێکهاتنی کۆماری کوردستان و ده‌سکه‌وته‌کان ئه‌و کۆماره له ته‌مه‌نی کورتی خۆیدا باسێکی پێشکه‌ش کرد.
دواتر به‌ڕێز "کرستینا کۆڤن" رۆژنامه نووسی سوێدی و دۆستی کورد سه‌باره‌ت به قاره‌مانیه‌تی و خۆڕاگریی گه‌لی کورد و کۆماری کوردستان چه‌ند وته‌یه‌کیان پێشکه‌ش کرد.
ک/مــــــــــیدیا:
بۆ بینینی سەرجەم وێنەی سمینارەکە ئێرە کلیک بکە.


