به‌بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان رێوڕه‌سمێک له شاری "فالۆن"ی سوێد به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 8ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، به بۆنه‌ی 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، رێوڕه‌سمێک به به‌شداریی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حدک ئێران له شاری فالۆنی وڵاتی سوێد به‌ڕێوه‌چوو.
پاش خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز "حوسێن ئیبراهیم زاده" نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیی کوردان به‌خێر هاتنی میوانه‌کان کرا.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی حدک ئێران ــ فالۆن، له‌لایه‌ن به‌ڕێز "جه‌میل ئهمینپوور"ه‌وه خوێندرایه‌وه. له په‌یامه‌که‌دا له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان و ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و کۆماره و هه‌روه‌ها لێهاتوویی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د وه‌ک سه‌رکۆماری کوردستان، باس کرابوو.
رێوڕه‌سمه‌که به گۆرانی و شایی به‌شداران کۆتایی پێهات.
ک/مــــــــــیدیا
بۆ بینینی سەرجەم وێنەی ڕێوڕەسمەکە ئێرە کلیک بکە.


