له ده‌رئه‌نجامی یاریی تۆپی پێی دوو یانه‌ی ئێرانی "تراکتورسازی ــ استقلال" له شاری ته‌ورێز و دۆڕاندنی یانه‌یه‌کی تراکتورسازی، شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له نێوان
هێزه‌کانی رێژیم و هانده‌رانی یانه‌ی تراکتۆرسازی هاته ئاراوه و نزیکه‌ی 50 که‌سی ناڕازی ده‌سبه‌سه‌ر کران.به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "دانشجوو نیووز"، پاش یاریی تۆپی پێی دوو یانه‌ی "تراکتورسازی ــ استقلال"، له شاری ته‌ورێز و دۆڕاندنی یانه‌ی تراکتۆرسازی، به هۆی دوو پناڵتیی جێی گومان و ده‌رکرانی یاری‌زانێک و بریندار بوونی توندی یاریزانێکی دیکه‌ی ئه‌و یانه‌یه، بووه هۆی تێک ئاڵۆزانی که‌ش و دۆخی ده‌وروبه‌ری یاریگاکه و له ئاکامدا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێران هێرشیان کرده سه‌ر هانده‌رانی یانه‌ی تراکتۆرسازی.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، شاری ته‌ورێز به‌گشتی که‌ش و دۆخێکی ئه‌منیه‌تیی به خۆوه گرتووه و هێز ئینتیزامی و ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێران هێرشیان کرده سه‌ر هاووڵاتییانی ناڕازیی ئازه‌ری که له ده‌وروبه‌ری یاریگادا ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به ئه‌نجامی ئه‌و یارییه ده‌ربـڕیبوو.
هه‌زاران که‌س له هێزه‌کانی پۆلیس و گاردی رێژیم له‌مه‌ڕ تێکهه‌ڵچوونی لایه‌نگرانی یانه‌ی تراکتۆرسازی نێردراونه‌ته شوێنی خۆپیشنادانه‌که و دوایین راپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و تێکهه‌ڵچوونانه گه‌یشتوونه‌ته نێو شاری ته‌ورێزیش.
ده‌وترێ نزیکه‌ی 50 که‌س له ناڕازییان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
ک/مــــــــــیدیا


