یادی 66مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لەلایەن کوردانی دانیشتووی وڵاتی نوروێژەوە، بەرز و پیرۆز راگیرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی 7ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی به بۆنەی 2ی رێبەندان، 66مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە ناوچەی "شێسمو کوشە" لە نزیک ئوسلۆی پێتەختی وڵاتی نوروێژ، رێوڕسمێک بەڕێوەچوو.
پاش خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی لاوان و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان، به‌رنامه‌که به پێشکه‌شکاریی به‌ڕێزان خاتوو "ده‌ریا بابل" و "نیهاد شه‌ریف" ده‌ستی پێ‌کرد.
په‌یامی کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێموکرات کوردستان ــ نوروێژ، له‌لایه‌ن به‌ڕێز "سمکۆ ئیسماعیل‌زاده"وه خوێندرایه‌وه. له په‌یا‌مه‌که‌دا له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان و هه‌روه‌ها بارودۆخی ئێستای کوردستان و ویستی کورد له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌ڵسه‌نگێنرا. له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یا‌مه‌کدا تیشک خرابووه سه‌ر رۆڵ و خزمه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و بارزانییه‌کان به کۆماری کوردستان و به‌هێزتر کردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.
دواتر په‌یامی کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه کوردستانییه‌کان له وڵاتی نوروێژ، له‌لایه‌ن به‌ڕێز "جه‌نگی"یه‌وه خوێندرایه‌وه.
په‌یامی "ئار کۆ ئار" (رێکخراوی راوێژکارانی و کورد و نوروێژی بۆ مافی کوردان) له‌لایه‌ن به‌ڕێز "هه‌ردی پاڵانی"یه‌وه پێشکه‌ش کرا.
پاشان پارچه هه‌ڵبه‌ستێک له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌ڕێز "حه‌سه‌ن ئاهه‌نگه‌ری"یه‌وه خوێندرایه‌وه.
رێوڕه‌سمه‌که به گۆرانیی هونه‌رمه‌ندان "قادر ئه‌لیاسی"، "شێرکۆ مه‌ریوانی" و "نه‌جما سندی" و شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداران کۆتایی پێهات.
ک/مـــــــــیدیا
بۆ بینینی سەرجەم وێنەی ڕێوڕەسمەکە ئێرە کلیک بکە.


